تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

له سایتی Kurdit.net

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/18

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سەردانێكی Kurdit.net ـــــــــــم كرد بەڵام هیج تێنەگەیشتم! كەس ئەزانێت ئەوزمانەی كه بەكارهاتووه لەو سایتەدا چ زمانێكه؟ هەندێ ووشەی له كوردی ئەچوو.

به لێنی خۆشه ویست ئه بێ بفه رموی كوێ نه ی ئه م ماڵ په ڕه به زمانێكی زیاتر له كوردیه

جارێ سەرەتایە و كاری باشی تیا كراوه.. ئومێدەوارم سەركەوتوو بن.

سڵاوم.

سڵاو
كاك بەڵێن ، وەڵا وەك كاك كاوەی ئاسنگەر باسیكرد ، هێشتا ئەوەڵیانەو ئەوە چەند مانگێكه كەوتۆته ئیش ماڵپەڕەكەیان ، بەڵام چەند شت سەرەنج ڕاكێشە :له گەڵ ڕێزم بۆ بەڕێوەبەرانی ئەو ماڵپەڕه :
بەفۆنتی یۆنیكۆد دروستیان كردووه ، بەستەر یان لینكیان داناوه بۆ داگرتنی فۆنتی یۆنیكۆد لەڕێگەی ئەو ماڵپەڕەی خۆیان ، بەبێ ئیشاره كردن بەدروستكەری فۆنتەكان، هەموو دەزانین كه هی Kurd IT Group ـه و ئینكاری لێناكرێ .
نووسینە كوردیەكان بەجۆرێك نووسراوە كەئەڵیێ نووسەرەكەی كورد نییه ، ئەگەریش نازانن بەكاری بێنن دەتوانن پرسیار بكەن له بەڕێزانی Kurd IT Group ، چونكه فۆنتەكان خۆیان دروستیان كردووەو لەهەموو كەس چاكتریشی لێدەزانن .
بەسووپاسەوه
ئاسۆ نادری

سپاسی هه مۆ لایێ كتان ئه كاین ئه مما كاك ئاسۆ پێم وا نیه فۆنتی Unikurd Web ناساندنی گه ره ك بێ
ئێ وه له كام ماڵ په ڕ دی و تانه سه باره ت به فۆنتی ئه و ماڵ په ڕه قسه بكرێ
كاك ئاسۆ ئازیز ئه به شی سه باره ت به ئێ مه له م ماڵ په ڕه دا نه نوسراوه ئه گه ر ئا ماده بو حه تمه ن ئه م كاره ش ئه كرێ
دی سان سپاس

سڵاو
كاك ئەفشین
نازانم جەنابتان سەردانی ماڵپەڕه کوردیەكان دەكەن یان نە !
هەموو ئەو ماڵپەڕ‌‌انەی كە پێویستیان بەفۆنت داگرتن هەیە ، بەستەرێك (لینك) ــێكیان بۆ ماڵپەڕی دروستكەری فۆنت داناوه : یەكەم : ئەوه ناساندنێك دەبێت بۆ فۆنتەكە. دووەم : بەڕێگایەكی یاسایانەش فۆنتەكە دادەگیردێت .
بەڵام Kurdit.net فۆنتی یۆنیكۆدی كورد ئایتی گرووپی لەسەر سێرڤەری خۆی داناوە ! بەبێ هیچ پێناسەیەك یان بەستەرێك بۆ ماڵپەڕی خاوەن فۆنتەكە.
ئـاسـۆ نـادری

سڵاو.
كاك ئاسۆ، هەر ماڵپەڕە و ڕێبازی خۆی هەیە، با هێما نەكرێ كە فۆنتی یۆنیكۆدی كورد ئایتی گرووپیان بەكارهێناوه شتێكی زۆر ئاساییە، چونكە بانگهێشتی ئەوەشیان نەكردووه كه ئەو‌ "فۆنتە" موڵكی ئەوانە..
لاپەڕەكانی وێب بەوە زیادیان كرد كە سود لەیەك و كۆدی یەك وەردەگرن..
پاشان من پێم وایە "كورد ئایتی گرووپ" لەهەوڵی ئەوەدایە كە هەموو لاپەڕە كوردییەكان لەسەر فۆنتی یۆنیكۆد دروست بكرێن..

سڵاو ،
كاك كاوه قسەكانت دروستن ، منیش زۆر پێم خۆشەو پێم وایە هەمووانیش پێیان خۆشە كه ماڵپەڕە كوردیەكان بە فۆنتی یۆنیكۆد بنووسن ، دەستیان خۆش بێت بەڕێوەبەرانی Kurdit.net ،.
ئەگەر فۆنتەكە خۆیان دروستیان كردووه ، دەبا وەك كورد ئایتی گرووپ زانیاریەك و شیكردنەوەیەكیان لەسەر ئەو فۆنتانه بنووسایەت .
ئەو ماڵپەڕە كێشەو هەڵەی زۆره !
سوپاس
ئـاسـۆ نـادری