ئایا دەگونجی؟
بۆ بەرپرسانی كورد ئای تی گروپ:
كارێكی زۆر پیرۆز كە ئەم گروپە كردوویانە دانانی لاپەڕێكی تایبەته "نووسەر" بۆ ئەوە نووسراوە كوردیانە بە "واژەنگار"، پارسنگار، عەلی فۆنت و فۆنتەكانی دیلان نووسراون بگۆڕدرێن بە یۆنیكۆد http://www.kurditgroup.org/nuser.php، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەكانیشی هەبووایە، واتە ئەگەر لە عەلی فۆنتەوە بكرابا بە فۆنتی دیلان و لە یۆنیكۆدیشەوە بۆ ئەوان، ئیتر ئەمە نووری عەلای نوور بوو. هیوادارم بەڕێزانی یۆنیكۆد ئەم كارەشمان بۆ بكەن. شتێكی دیكەش كە دەبێ كورد ئای تی گروپ بیكا ئەوەیە كە شێوەی دابەزاندنی فۆنتەكان هاسانتر بكاتەوە. ئەوانەی كە تازە دێنە نێو دونیای كامپیۆتەر و ئینترنێتەوە، زۆر بە زەحمەت دەتوانن فۆنتەكان لە ماپی "فۆنت" دا دابنێ. باشتر وایە كە ئەگەر میوانێك كلیكی لە سەر دابەزاندنی فۆنتەكە كرد، یەكسەر و راستەوخۆ بە بێ ئەوەی "زیپ"كرابێ، بڕواتە شوێنی خۆی لە كامپیۆتەرەكەدا.
ئایا من دەتوانم تێنیا ئەم بەشه "نووسەر" ببەم و لە سایتەكەی خۆم دا دایبنێم بۆ میوانەكانم؟ چۆن؟
كاك حامید،
دانانی بەشی "نوسەر" بۆ لینكێكی بۆ دانانێیت؟
برا تۆ پرس لە "بەرپرسانی كورد ئای تی گروپ" دەكەی.. ئەوەش یەك دوو كەس دەگرێتەوە . من لە خۆمەوە وەڵامی چی بدەمەوە !!!
بۆ ئەوەی كە بەشی نوسەر لە لاپەڕەكەتدا دابنێی، زۆر ئاساییە بەڵام بنوسە كە لە "كورد ئای تی گروپ"ەوە وەرگیراوە... ئەوەم جارێكی تر بیستووە بۆیه پێت ئەڵێم.
سڵاوم.
من بەرپرسی kurditgroup نیم بەڵام كاك حامیدی بەرێز، باشترین شت له ناو ئینتێرنێت دا هەبوونی فۆنتێك له سەر بنەمایەكی ستاندارده... ئاوا ئیزافه كردنی ئەم فۆنتەش له ناو OS ەكانی خەڵك كەڵكی لێوەردەگرن هاسانتر دەبێتەوه و له داهاتوو دا پێویست به دابەزاندنی فۆنت نییه كه هۆی نامۆ بوونی ماڵپەرەكوردیەكان و هەر وەها هاسان نەبوونی دیتنیانه... هەبوونی ئەو ئیمكانەی له یونیكۆد دا دیسان بگۆردرێنەوه سەر عەلی فۆنت و پارس نێگار و ئەوانی تر ئێمەی كورد دیسان دوور دەخاتەوه له سیستێمێكی فۆنتی هاودەست...
ئەوه بەس رای منه بەم زانیاریانەی هەمه!
بۆ كۆنڤێرتی دەق بەو شێوەیەی كاك حامید دروودی دەخوازێ دەكرێ ئاوا بكەی:
ئەو فایلەی كه كۆنڤێرت دەكات، كۆپی بكه و پاشان له نۆته بووكدا پیته كوردییەكان ئاڵوگۆڕ بكه. ئەوكات لەجیاتی ئەوەی دیلان بكات به یونیكورد، یونیكورد دەكات به دیلان.
نموونه:
a <--- A
A <--- a
تەنیا شوێنی پیتەكان بگۆڕه، جێبەجێ دەبێت.
زۆر دەستتان خۆش بۆ هەموو كارێكی وەرگێڕان. بریا پەڕتووكتان وەربگێڕایه و له كوردستان بڵاوتان بكردایەتەوه.
چەند كارێكی زۆر جوان كراوه له zKurd و یەك دوو جاریش نووسینەكانی ئێوەم بەرچاو كەوتووه، هەربژین و سەركەوتوو بن.