تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئایا دەگونجی؟

hamid

Hamid

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

بۆ بەرپرسانی كورد ئای تی گروپ:
كارێكی زۆر پیرۆز كە ئەم گروپە كردوویانە دانانی لاپەڕێكی تایبەته "نووسەر"‌ بۆ ئەوە نووسراوە كوردیانە بە "واژەنگار"، پارسنگار، عەلی فۆنت و فۆنتەكانی دیلان نووسراون بگۆڕدرێن بە یۆنیكۆد http://www.kurditgroup.org/nuser.php، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەكانیشی هەبووایە، واتە ئەگەر لە عەلی فۆنتەوە بكرابا بە فۆنتی دیلان و لە یۆنیكۆدیشەوە بۆ ئەوان، ئیتر ئەمە نووری عەلای نوور بوو. هیوادارم بەڕێزانی یۆنیكۆد ئەم كارەشمان بۆ بكەن. شتێكی دیكەش كە دەبێ كورد ئای تی گروپ بیكا ئەوەیە كە شێوەی دابەزاندنی فۆنتەكان هاسانتر بكاتەوە. ئەوانەی كە تازە دێنە نێو دونیای كامپیۆتەر و ئینترنێتەوە، زۆر بە زەحمەت دەتوانن فۆنتەكان لە ماپی "فۆنت" دا دابنێ. باشتر وایە كە ئەگەر میوانێك كلیكی لە سەر دابەزاندنی فۆنتەكە كرد، یەكسەر و راستەوخۆ بە بێ ئەوەی "زیپ"كرابێ، بڕواتە شوێنی خۆی لە كامپیۆتەرەكەدا.
ئایا من دەتوانم تێنیا ئەم بەشه "نووسەر" ببەم و لە سایتەكەی خۆم دا دایبنێم بۆ میوانەكانم؟ چۆن؟

دوای زیاتر لە 10رۆژ كەس وەڵامی نەدامەوه! زۆر سوپاس پێویست ناكا كەس وڵام بداتەوە، چاك بوو. ئەمە پرسیارەش لە سەر سیكس و لەسەر رێزمان بووایە ئەوا ئێستا دوو لاپەڕه وڵامی درابووەوە!!!

كاك حامید،
دانانی بەشی "نوسەر" بۆ لینكێكی بۆ دانانێیت؟

برا تۆ پرس لە "بەرپرسانی كورد ئای تی گروپ" دەكەی.. ئەوەش یەك دوو كەس دەگرێتەوە . من لە خۆمەوە وەڵامی چی بدەمەوە !!!

بۆ ئەوەی كە بەشی نوسەر لە لاپەڕەكەتدا دابنێی، زۆر ئاساییە بەڵام بنوسە كە لە "كورد ئای تی گروپ"ەوە وەرگیراوە... ئەوەم جارێكی تر بیستووە بۆیه پێت ئەڵێم.

سڵاوم.

من بەرپرسی kurditgroup نیم بەڵام كاك ‌حامیدی بەرێز، باشترین شت له ناو ئینتێرنێت دا هەبوونی فۆنتێك له سەر بنەمایەكی ستاندارده... ئاوا ئیزافه كردنی ئەم فۆنتەش له ناو OS ەكانی خەڵك كەڵكی لێوەردەگرن هاسانتر دەبێتەوه و له داهاتوو دا پێویست به دابەزاندنی فۆنت نییه كه هۆی نامۆ بوونی ماڵپەرەكوردیەكان و هەر وەها هاسان نەبوونی دیتنیانه... هەبوونی ئەو ئیمكانەی له یونیكۆد دا دیسان بگۆردرێنەوه سەر عەلی فۆنت و پارس نێگار و ئەوانی تر ئێمەی كورد دیسان دوور دەخاتەوه له سیستێمێكی فۆنتی هاودەست...
ئەوه بەس رای منه بەم زانیاریانەی هەمه!

بۆ كۆنڤێرتی دەق بەو شێوەیەی كاك حامید دروودی دەخوازێ دەكرێ ئاوا بكەی:
ئەو فایلەی كه كۆنڤێرت دەكات، كۆپی بكه و پاشان له نۆته بووكدا پیته كوردییەكان ئاڵوگۆڕ بكه. ئەوكات لەجیاتی ئەوەی دیلان بكات به یونیكورد، یونیكورد دەكات به دیلان.
نموونه:
a <--- A
A <--- a
تەنیا شوێنی پیتەكان بگۆڕه، جێبەجێ دەبێت.

ماڵی گشتان ئاوا بێ، دەستان خۆش و هەر بژین. كورە ئەو هێرشە‌چیە كردووتانە‌ 10 ڕۆژە كەس وڵام ناداتەوە، ئێستا بە جارێك هێشرتان كردووه؟
ڕاستیەكەتان دەوێ، پێش ئەوە وڵام بێتەوە بۆ خۆم بەشی نووسەرم برد لە سەرڤەرەكەی خۆم دامناوه، بەڵام با بەردەقانی نەزانێ كوره ئابرووم دەچێ. پێم خۆش بوو، كورد گوتەنی: "پرسە گورگانەیەكم كردبێ".
راستەكەی ئەوە بوو ئیمە (من و هاوڕێكانم) زۆر بابەت وەردەگێڕین و مەجبوورین هەموو جارێك‌ بیگۆڕین بە یۆنی كۆد، زۆر جاریش نەمان دەتوانی بێینە ئەم سەكۆیه، ئیتر نازانم خەتای سەرڤەرەكە كورد ئای تی گرووپ بوو یان هە‌ر هۆیەكی دیكەی هەبوو.
جا لەبەر ئەوە ویستمان بۆ خۆمان یەك وەرگیڕمان هەبێ بۆ ئەوەی دانەمێنین. هەربۆیە ئەوەی كورد ئایتیم بە یەواشی دزیوه.
دیارە لە سەر وەرگێڕەكەوە سپاسی كورد ئاتی گرووپش كراوە، بۆ ئەوەی ئەم داهێنانەیان كردووه.
دیسان دەستی گشتان خۆش بێ.

زۆر دەستتان خۆش بۆ هەموو كارێكی وەرگێڕان. بریا پەڕتووكتان وەربگێڕایه و له كوردستان بڵاوتان بكردایەتەوه.

چەند كارێكی زۆر جوان كراوه له zKurd و یەك دوو جاریش نووسینەكانی ئێوەم بەرچاو كەوتووه، هەربژین و سەركەوتوو بن.

زۆر سپاس بەڵێن گیان!
ئەو كارەشمان كردووە و دەیشیكەین. بەردەوام لە خزمەت نەتەوەكەمانداین، ئەوەی لە دە‌ستمان بێ نابێ درخی بكەین. دەنا غەدر دەكەین.
تۆ باسی ئای تی بكەو منیش لە تەنیشتەوە كاری وەرگێڕان دەكەم.
سەركەوتوو بی.