تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

گرنگ: بۆ Kurd IT Group

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

بەڕێز كورد ئای‌تی گرووپ،

1- پیشەكیی، مەبەســـــــتتان چیه له Phorum؟ ئەگەر مەبەستتان له Forum ـــــــه ئەوا ســـپێڵەكەی چاك بكەن.
2- سێكشنێك بەناوی "سەبارەت بەئێمه About us" بكەنەوه، یان ئەو We لەگەڵ Group ـــــه لابەرن.
3- تەواو و هیچی تر.

سڵاو
1- پێشنیارێكی جوانە تكایە بە http://www.phorum.org بڵێ با سپێڵەكەی چاك بكەن!!!
2- سەبارەت یان about us شتێكی خراپ نییە.

كاتێكی خۆش

ئەزیزی من،
ئەو http://www.phorum.org تەنها ناوی ئەو پرۆگرامەیه كه بەكارئەهێنرێت بۆ "سەكۆی گفتوگۆ" یاخود وەك لێره "پرسایارووەڵام" بەكار هاتووه، ئایا لێره مەبەستەكه له پرۆگرامی فۆرەمه یان له "سەكۆ"، بڕوا ناكەم كه Forum لەهیچ شوێنێك به Phorum سپێڵ بكرێت. تەنها له هەندێك شوێن كه ڕەسمیی نەبن ووشەیەكی وەك، بۆ نونه، Cool بهKewl بنوسرێت.

بەڕێزم سوپاس بۆ پێشنیار و دەستخۆشی:
1. ئێمەیش تا پۆلی شەشی سەرەتاییمان خوێندووە و دەزانین فۆروم چون سپێل دەكرێ. سەكۆی ئێمه به زمانی php نووسراوه و كەڵك له مۆدولەكانی phorum وەردەگرێت، بۆیەش ئێمه لەسەر ئەم ناوە دەڕۆین.

2. about us ـی بۆ چییه؟ بۆ كێ kurd it group بەڕێوەدەبات؟ ئەگەر جوان سەیری بكەیت، دەیان كەس كاری تێدەكەن، لەبەشه جیاجیاكانەوه، ئەوانەی بابەت و هەواڵ و خەڵكی وەك ئێوەی وەڵامی خەڵك دەدەنەوەو هتد.... و ڕۆژبەڕۆژ له گۆڕندایه، جگه لەمەش یانی بیكەین به kurdit.org ؟ نازانم هەڵەكه چییه ئەگەر بەناوی گرووپێك قسەبكەین؟
من "بەڵێن" به ئەندامی ئەم گرووپه دادەنێم، لەگەل هەر یەكێك كه خۆی ماندوودەكات بۆ وەڵامدانەو‌ەی ئەم خەڵكه.
بەڕێزم، خۆزگه كێشەی ئێمه تەنها لەسەر بوون و نەبوونی about us دەبوو. هەرچەنده ئەمەش ئەوه ناگەیەنێت كه له داهاتوو بیری لێناكەینەوه.

3. دووباره سوپاس

چاوەكەم كاك Bardaqani،

تۆش وەك جەلال و مەسعود مەكه كه پێشنیارێكیان بخەیتەڕوو وەك خیانەت تەماشای دەكەن و خەباتی پەنجا ساڵ لەمەوبەر ئەیەنەوه بەچاوتا كه كەسیان بەشداریان تیا نەكردووه!! ئەزیزی من، شەشی سەرەتایی چی و من كەی مەبەستم وا بووه، تۆی بەڕێز به وەرگێڕانی نوسینەوه له ئنگلیزیەوه بۆ زانینت لەبواری "زانیاریی تەكنەلۆجی" چۆن وا لەمن گەیشتیی!! من مەبەستم لەوه بوو كه هەندێك كەس بۆ نمونه ووشەی Cool به Kewl سپێڵ دەكات و ئەوەم پێ جوان نەبوو بۆ ئەم ســـایته.

پاشان نەله مەرجەكانی ئەو بەرنامەیەدا نووسراوه كه ئەبێت phorum لەباتی Forum بەكار ببەیت و نه نەووشەیەكی ڕاســـــتیشه كه واتایەكی هەبێت! تەنها ناوێكی تایبەته بەو پرۆگرامه كه بەزمانی PHP نوسراوه.

نا بەڕێزم، هەر ڕەخنەیەك كه شتێك له ڕاستییەكان بگۆڕێت، جێی دەستخۆشییه و نیشانەی دڵسۆزییه.

بەڵێن گیان مەبەسته دروستكەر و ڕێكخەری ‌ ئەم گرووپه بناسیت، ئەوا هیچیان ‌ شاردراوە و نەناسراو نین..!
خەڵكانێكی كۆششكەر و ماندوو نەناسن كار بۆ هەمەئاهەنگی كار كردن و كۆكردنەوەی كوردەكان دەكەن لەسەر یەك ڕێنووس.
من تۆ ئەو ... هەموو كەسێكی بەشدار لەم سەكۆیە (وەک بەردەقانی گووتی) ئەندام ئەبین و كاری تیا ئەكەین..

من بەلامەوە گرنگ نیە بزانم كێن، بەڵام مەبەست و ئامانجیانم لا مەبەستە..!

سڵاوم.