تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

FTP

كەریم قوبادی

كەریم قوبادی

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/15

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

ئازیزان من ماڵپەڕێكم له (sol.dk) دروست كردبو بەڵام دەمێكه بەستراوه پەیوەندیم گرت لە گەڵ sol.dk لە‌و بارەوە باسم كرد وتیان ئێمه سوستیمەكەمان گۆڕاوه وەكو جارا‌ن نەماوه، دیسان پەیوەندیم لە گەڵیان گرت وتم ئەمەوێت ماڵپەڕەكەم بكەمەوه چی بكەم وتیان ئەبێت ماڵپەڕەكەت لەگەڵ پرۆگرامێكی FTP داگرە لەسەر oldftp.sol.dk ئە‌وكات دەكرێتەوه.
بەڵام ئازیزان من لە FTP تێناگەم بەخوا وەنازانم ماڵپەڕ چۆن لە گەڵ FTP دادەنرێت گەر بتوانن یارمەتیم كەن لەو بارەوە زۆر سپاستان دەكەم چون زۆر پێویسه.

براكەم FTP ئاسانكاریت بۆ دەكات لە باركردن upload و ڕێكخستنی فایلەكانی لاپەڕەكەت.
واتە تۆ لەلای خۆت لاپەڕەكان وەك جاران درسئت دەكەیت و شوێنی دیاریكراوی خۆت لە لاپەڕەكەبە FTP دەكەیتەوه و فایلەكانت upload
دەكەیت.
پرۆگرامی WS_FTP پرۆگرامێكی سەركەوتووە و بڕۆ لێرە دایگرە :
http://download.com.com/3000-2160-1572132.html?tag=lst-0-1
ناو و ووشەی تێپەربوون و لاپەرەكەی خۆت بنوسە و پاش كردنەوەی وەك باسم كرد لەسەرەوە و فایلەكانت upload بكە

سڵاوم.

دەستت خۆش بێت كاك كاوه بۆ ئەو پرۆگرامه.
بەڵام بەخوا كاك كاوه سەری لەبەر دەر‌‌ناكەم كه چۆن بە كاری بێنم نازانم چۆن لەگەڵ ماڵپەڕەكەم ڕێكی خەم،
بەڵام كاك كاوه لەماڵپەڕه ڕابردوەكەمدا زۆر شتی تیابو ‌تۆ بڵێیت ئە‌و شتانه ما‌بن یان سڕاونەتەوه.؟
زۆر سپاسی یارمەتیت دەكەم

دڵنیابە هیچ شتێكت نەڕۆیشتووە..
بۆ فێربوونی بەكار هێنانی FTP یان ئەو پرۆگرامە تەماشای "help" یارمەتییەكەی بكە بە وێنەوە باس كردووە.

سڵاوم.

بەڕێز كاك كەریم ماندوو نەبی! دەستی هاوڕێیانی دیكەش خۆش بێ.
كاكە گیان ئەگەر مە بەستت لە پرۆگرامەكە یە و چۆن بەكاری دێنی؟ بە كورتی ئاوایە:
كاتێك ماڵپەڕەكەت لە كامپیۆتەرەكەتدا چاك كرد و ئامادەی بڵاو بوونەوە لە سەر تۆڕ بوو. ئەوجار پرۆگرامی Cute FPTێكەت هەڵدەكەیت و لە بەشی هەوەڵی فایلەكانی سەرەوەدا لە بن flieدا Site manager هەڵدەبژێری و ئینجا چوارچێوەیەكت بۆ دەكرێتەوە كە لەوێدا دەبێ ناونیشانی ماڵپەڕەكەت و ئەو سەرڤەرەی شوێنەكەت لێ بە كردێ گرتووە، پڕ بكەیتەوە و لە كۆتایدا "ئۆكەی" لێ دەدەی و دەڕۆیتە نێو سەرڤەرەكەوە. لێرەدا چوار چوارچێوەت بۆ دەركێتەوە (دیارە پێوەندی بەوە هەیە كە چۆن داتنابێ) چواچێوەی سەرەوە تەنیا زانیاری یە، چوارچێوەی لای چەپ ئەو بەشەی كامپیۆتەرەكەیە كە تێیدای و چوارچێوەی لای راستیش شوێنەكەی تۆیە لە سەرڤەرەكەدا، چوارچێوەی بنەوەش، شێواز و ئەندازە و .. فایلەكان پیشان دەدا. ئینجا شتەكانت لە بەشی لای چەپەوە هەڵدگری و بیانگوازەوە بۆ نێو چوارچێوەی لای راست. ئینجا پرۆگرامەكەت لابەرە و پڕۆ لە سەر ئینترنێت چاو لە ماڵەكەت بكە. ئاو بێنە و دەستان بشۆ.
تێبینی: ئەگەر شوێنەكان بە رێكوپێكی پڕ نەكەیەوە، لە ئف پی تی یەكەوە گرێ نادێی بە ئینترنێتەوە.

براداران
تكایە بەتێبینیەوه باسەكان بنوسن.كاك كاوه لینكی پرۆگرامێكی كەی ناردوه بۆ كاك كەریم كەناوی WS_FTP یه ئەوەی دابەزاندوه.
بەڵام كاك حەمید تۆ باسی پرۆگرامێكی كەی بۆ ئەكەیت كەناوی (cute) ه
لەگەڵ رێزمدا.

ئۆكەی هێمن، ڕاست دەكەی. فرە ڕاستە. بەسەر چاو.

كاك كه ری م ئازیز باشترین پرۆگرام بۆ FTP پرۆگرامی Smart FTP یه من ته واوی پرۆگرامه كانی FTP م تێست كردوه كار كردن به م پرۆگرامه زۆر ئا سانه بۆ دا گرتنو پێوه ندی زیاتر ئێره ببینه

http://www.kurdit.net/it_profeshnal/news_archive.asp?PagePosition=2#وێب%20و%20...
ئه مه ش بۆ دا گرتنی پرۆ گرا مه كه
http://www.smartftp.com/get/SFTPFull.exe

سڵاو بەڕێزان
كاك كەریم فەرموو ئەمە شیكردنەوەیەكه لەسەر WS_FTP PRO ‌هیوادارم سوودی لێببینیت .
http://w1.550.telia.com/~u55011162/ftp.htm
ئاسۆ نادری

ئەفشین دەڵێی ریكلام بۆ ئەو شیركەتە دەكەی؟! باشە با كاك كەریم ئەوەی تۆ بەكار بێنێ. جا توخوا كەس هەیە لە دونیا دا هەموو پرۆگرامەكانی ftp ی تاقی كردبێتەوە؟؟

دەمخۆش كاك حەمید ، وەڵا وەك ئەوەی كه من بیزانیم له ئێران هەموو ماڵپەڕەكانیان لێ بلۆك كردوون ، جا نازانم كاك ئەفشین هەموو پرۆگرامەكانی ف ت پ ی چۆن تاقیكردۆتەوە ، پێم وانیه هیچ كەسێكیش بتوانێ بڵێ فڵان پرۆگرام لەوانی دیكه چاكترە ، ئیمكانی هەیه كەخۆی ئەوەی پێ باش بێت ، بەڵام دروست نیه كه قسەی كەس بخاتە درۆوە.
(به سوپاسه وه )
ئاسۆ نادری

ئازیزان من مه به ستم ڤا نه بو
من پرۆگرامی WS_FTP PRO م تاقی كردوه ته وه پرۆگرامه ‌عه یبی ئه وه یه كه ناتوانێ ها و كات له گه ڵ 5 شوێن فایل ئاپ لۆد كا
من پرۆگرامی Cute FPT شم تاقی كردوه ته وه ئه م پرۆگرامه ش هه مان ئه یبی هه یه دی كه ی عه ی به كه ی ئه وه كه نا توانێ به شێوهی سمارت فایل بنێرێ
ئه گه ر ویست تان تا خراپی دی كه ی پرۆگرامه كانی7 FTP وه ك فرۆت په یج و هۆم سایت Ftp یان پئ ب لی شێر بنو سم بۆتان
:)

كاك كەریم كارەكەت مەیسەر بوو؟.

كاك ئاسۆ نوسیوته:
پێم وانیه هیچ كەسێكیش بتوانێ بڵێ فڵان پرۆگرام لەوانی دیكه چاكترە ...
-> بۆ پێت وانیه، ئەی تاقیكردنەوە و كاركردن لەگەڵ پرۆگرامەكان هیچمان بۆ دەرناخەن ؟

كاك كاوە ، بۆ نە ئەگەر كەسێكی پرۆفیشیناڵ و تایبەتمەند بێت لەو بوارەدا ،
بەڵام نەك كەسانێك كە هێشتا بە(نەک) دەنووسن (نه ک )
سوپاس

زۆر زۆر سپاست دەكەم كاك ئاسۆ بۆ ئەو رونكردنەوه جوانەت،
ئێستا لەو بوارەوه تاڕادەیەك فێر بوم دیسان زۆر سپاست دەكەم هەر سەركەوتو بیت.

كاك كه ریم ئه ی من له باوه ژنه كەم :((

امحر دفسلفکد؛سلگفد
دسفلسدکف؛سدکف
دسفپسدحفک؛پ[
هئسدمکحۆپ
لۆکمژ

ئەرێ ئەم پرسیارە بۆ نوێ کراوەتەوە؟
ـ تکایە کارێک بکەن ئەو پرسیارانە وەڵامی خۆیان وەردەگرنەوە، ببەسترێن تاکوو دوای دوو، سێ ساڵ دیسان لە سەر سەکۆکە پەیدا نەبنەوە.
ئەگەر کەس یان کەسانێکیش لەو پێوەندیەدا پرسیاریان هەیه با لە بابەتێکی نوێدا بیگونجێنن.
لەگەڵ رێزی تاتبەتی

سڵاو
مامە کەریم ئەزانیت چی بکە ؟
لە شوێنی ئەدرەسی ئێکسپلۆرەردا بنووسە ftp.ناوی دۆمەینەکەت.net ,com.org.....
ئنجا پاش کەمێک داوای ناوو وشەی تێپەڕبوونی دۆمەینەکەت لێ ئەکات و ئیتر ئەتوانیت چیت بوێت فڕێی بدەیتە ناوی

لەگەڵ ڕێزمدا