تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

date manager

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/13

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔6۔ )

سڵاو له هەمو ئازیزانی سایته خۆشەویستەكەمان

من رۆژ ‌و تێبینی بیرهێنەوەم بەكار ئەهێنا وایه date manager یان date reminder كه له سایتی http://www.date-manager.com/ داون لۆدم كردبو. نمونەی كارەكەی .بۆ نمونه تێبینیەك تۆمار ئەكەم بۆ هەفتەیەكی یان مانگێكی تر له كاتژمێرێكی دیاری كراوا شتێكم به بیر بهێنێتەوه. لەو كاتەی دیاریم كردوه ئاگاداریەكەم پیشان ئەیا .ئەمه جگه له رۆژ ژمێر و كاتژمێر كه هەمیشه له سوچی راستی خوارەوه پیشان ئەیا واته له taskbar . بە راستی زۆر شتێكی باش و به سود بو بەلام به داخەوه لەوه ئەچێ سایتەكه گومان لێ كراو بێ چونكه كاتێك بەرنامەی add-aware 6.0 یان spybot S&D ئەخەمه گەرdate manager ەكەم ئەسرنەوه وەك هەر بەرنامەیەكی گومان لێكراوی تر.

داوا كارم له هاورێیان ئەگەر بەرنامەیەكی تری هاو شێوەی date manager هەبێت به من و به هەمو هاورێیان بلێن چونكه زۆر زۆر بەسوده. خۆزگه بەرنامەیەكی تر ئەبو له و بابەته.

كاتێكی خۆش بۆ هەموان ئازیزان.

دوبارە دای بەزێنەوە كاتێك پڕۆگرامی spybot S&D دەست بەسكان ئەكات ئەتوانی نە هێلی رەشی كاتەوە چونكە خۆی دیاری ئەكات چی شتێكی لە PC كەت دۆزیتەوە بەوە موشكیلەكەت حل ئەبێت!

سلاو كاك سالار

ئەزانم كاكه گیان بەلام مادام ئەسردرێتەوه كەواته بەرنامەیەكی گومان لێكراوه و زەرەر مەنده بۆ كۆمپیوتەر.من ئەمەوێ بەرنامەیەكی تر دابەزێنم كه نەبێته هۆی ئەوەی رۆژانه دەیان جاسوس و كرم و ڤایرۆس بهێنێته ناو كۆمپیوتەرەكه. باوەر بكه هەمو رۆژێ سكان ئەكەم ،هەمیشه 15 - 20 شتی سەیر دائەبەزێنێته ناو كۆمپیوتەرەكەم.بۆیه ناچار بوم سریمەوه.

لەگەل رێزما بۆ جەنابت و هەمو هاورێیانی تر.

كاتێكی خۆش

بەڕێز خۆ دەیان پرۆگرام هەن ئەم كارەدەكەن، یەك لەمانه outlook لەبەشی ڕۆژژمێر calander دەتوانی بە ئاسانی كات بەڕێوەببەیت.

كاك شێرزاد،

ئەوەی بەرێزت باسی لێوه دەكەیت گومان لێكراو نیه، بەڵكو (لەبەرئەوەی بەخۆڕایی داتبەزاندوه) ئەو پرۆگرامه پێویستییی بەشتێك هەیه پێیدەڵێن كوكی Cookie، كوكی فایلێكی تێكسته و ئەو كۆمپانیایه بەهۆیەوه ئەتوانێت پڕوپاگەندەكانی خۆیانت بۆ بنێرێت، واته دعایەی ئەو ‌شەریكەیه.

ئەگەر دڵت بەو پرۆگرامەوه هەیه، له add-aware یاخود هەچ Spyware ێكدا ئەتوانیت كوكیی تایبەت بەو پرۆگرامه نەكوژێنیتەوه تا پرۆگرامەكه لەكار نەكەوێت. گەر نەتزانی كام كوكی نەسڕیتەوه... ئەوا پێش بەكارهێنانی add-aware ئەو پرۆگرامانەی كه پابەندن به كوكی هەمویان بخەكار تا add-aware نەتوانێت كوكیەكانیان بكوژێنێتەوه.

سڵاو،
ئەی خۆ لە ویندۆزی ئێكس پی دا ئەو date manager ه هەیە بۆ ئەوە بەكارناهێنیت ؟..

سڵاو كاكه بەردەقانی

كاكه گیان ئەزانم outlook هەندێ شتی تیایه،بەلام تا نەیكەیتەوه ئەو ئاگاداریەی كه نوسیوته نای بینی. بەلام date manager یەكسەر خۆی ئۆتۆماتیك ئەكرێتەوه و ئەو شتەی تۆمارت كردوه له كاتی دیاری كراوا پیشانت ئەدات بێ ئەوەی خۆت بیكەیتەوه.

بێ زەحمەت هەندێ بەرنامەی ترم پێ بلێ كه هاوشێوەی date manager بێ.

زۆر سوپاس