تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

چیمان پێوویسته بۆ وویندۆزیكی كوردی سۆرانی

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/11

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔12۔ )

چیمان پێوویسته بۆ وویندۆزیكی كوردی سۆرانی و ئەبێت چی ئاماده بكەین له سەرەتادا

نیشتمانێكی ئازاد و دەوڵەتی كوردی

جا ڤیندۆزی كوردیت بۆ چی یه؟ ئەوه نیە هەموو كارێكی بە كوردی لێ دەكێشیەوه؟! با به زمانی ئینگلیزی بێ. بۆ دەتهەوێ لەوه زیاتر چی لێ بكەی؟ پەلە مەكە ئەویش چا دەبێ. كێ بیری لەوە دەكردەوە كه كورد لەم بوارەدا وەها پێش كەوێ؟

منیش لەگەڵ ڕای كاك درودیم، وابزانم هەر بەقەد ویندۆزی عەرەبی سەركەوتوودەبێت.

زۆزگایه ئێمەش وەكو میللەتانی تر بمانبایه ئیت سەر كەوتنی ویندۆسەكە مو‌شكیلەی نیه .

بۆ دروست كردنی سیستەمێكی كوردی وەك ویندۆز، 50.000 كوردم بۆ بدۆزەرەوە كە پاش دروستكردنی بیكڕن ئەوا كۆدەكە لە مایكرۆسۆفت
ئەكڕین و ئەیكەین بە كوردی..

سڵاوم.

برای بەڕێز كاوەی ئاسنگەر خۆ ئیستا ویندۆسی XP كوردی به زمانی كرمانجی هەیە خۆزگایه به سۆرانیش ئەبو.

سڵاو كاك علی.
بەڕاستی من زانیاریم زۆر لەو بارەوه نیه بەڵام ویندۆسیXP كوردی كرمانجی هاتوه وه ئەمەش وێنەكەیەتی لە خوارەوه بۆ زانیاری زیاتر ئەم وێنەیە كلیك بكه كه سایتێكی كرمانجیه گەر كرمانجی بزانیت زۆر چاكه.
فەرمو.

سڵاو كاك كەریم
ئەو پەڕەیە دەمێكە هەیە، پێویستیش بە كرمانجی زانین ناكات، فەرموو دەقی داواكارییەكەیان بخوێنەوە:
Dear Sir/Madam; I am writing on behalf of a group of Kurdish speaking
computer users to ask you to enable us to use your
software products on our own language. We find it
difficult to utilize your programs when we make use of
your company's software packages in other
languages(english, turkish,arabic, german etc) to
perform tasks in Kurdish. We know that many nations
are able to make use of your products on their own
language however, forty million kurdish speaking
people do not have this privilige. We therefore
request you to issue your much appreciated programs
including Windows series and Office suits in Kurdish.
I am looking forward to hearing from you. Yours Faithfully

ئەمان داوای پاڵپشتی خەڵكی دەكەن كە داوا لە مایكرۆسۆفت بكەن شتێكی وایان بۆ بكات.
گەر سەرچاوەكەت ئەمە بێت، بە داخەوە هەڵەی!!

سوپاس، كاتێكی خۆش

كاك علی وەڵا من ئینگلیسی نازانم وه بۆ ویندۆسەكه لەوا‌نەشه وابێت دەتوانی ئەم ماڵپەڕه ‌ببینیت
http://zkurd.org/mustafa-ali/pub/index.htm

كاك كەریم ئەوەی باسی دەكەی پرۆژەیەكە و وەك داواكارییەك وایە بەرز كراوەتەوە بۆ مایكرۆسۆفت تا ڕەزامەندی كاركردن بۆ ویندۆزی كوردی
بدات. و منیش ئاگاداری ئەوە هەم و دەنگیشم بۆ داون.. بەڵام تا ئەمڕۆ كە من ئاگادارم مایكرۆسۆفت ئامادە نییە ڕەنوسی كوردی لە ویندۆز دا چاك بكات، ئیتر لەكوێ ئەم ویندۆزە كوردییە پەیدا بوو..!؟

سڵاوم.

كەواتە من بە هەڵه تێگەشتك،
باشه كاك كاوە نارازی بونی مایكرۆسۆف هۆی چیه ئایا كورد وڵاتی نیه ینا كێشەكه چیه ؟
زۆر سپاست دەكەم گەر ڕونی كەتەوه ...

كاك كەریم. ئەمڕۆ شت به پارە دەكرێ..
مایكرۆسۆفت سود لەو پرۆژەیە هیچ نابینێ!، ئەی بۆیە من وتم ؛ "50.000 كوردم بۆ بدۆزەرەوە كە پاش دروستكردنی بیكڕن .."
هیوادارم لە دواڕۆژێكی نزیكدا مایكرۆسۆفت ئامادەیی خۆی دەرببڕێ بۆ كردنەوەی بەشێك بۆ كورد..

سڵاوم.