تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

XP و كێشەی system32

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/08/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

ئەم كاتەتان باش خۆشەویستان
كۆمپیوتەرەكەم كەلە پاوەرەوە دائەگرسێنم ناچێتەناو ویندۆزەوە ئەڵێ كێشەیەكت لە system32 هەیە ویندۆزەكەش XP یە ، ئایا ئەگەر كاتێك كە كۆمپیوتەرەكە لە پاوەرەوە داگرسێنم CD ویندۆز بخەمە ناو كۆمپیوتەرەكە چی بكەم هەتا ئەو كێشەیەم بۆ چارەسەر ئەكات ؟؟
یان جگه لە فۆرمات چ رێگەیەكی كەهەیە بۆ چاككردنی ئەو كێشەیە

خۆشەویستیم پێشكەش بە هەموو لایەك بەتایبەت ئەوانەی یارمەتیم ئەدەن

خۆشەویستی بۆ ئێوەش بەڕێز،
تكایه، كه دەڵێت كێشەیەك هەیه، ناوی كێشەكەش دەنووسێ، بینووسه بابزانین چ باسه.

بەڵێ راستە بەڵام من ئەڵێم كاتێك كە لە پاوەرەوە كۆمپیوتەر داگرسێنم ناچێتە ویندۆزەوە ئەڵێ موشكیلە لە‌system32 هەیە بەخوا نازانم موشكیلەكە چیە كاك بەردەقانی

یانی كێشەكه بێناوه؟‌ له فۆڵدەری system32 لەوانەیه سەدان فایلی جیاجیا هەبن.

بمبورە كاك بەردەقانی

ئەگەر فایلێك لە system32 بزر بوبێت من ئەڵێم ناكرێت بە CD ویندۆز ی XP ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت ؟؟

برام گەر تۆ CDی ویندۆز ی XP لەناو كۆمپیوتەرەكە دانا، كرایەوە لەسەر سیدی یەكە ؟.
ئەگەر نا بڕۆ سەر system setup لەسەرەتای كار كردنی كۆمپیوتەرەكە پێت ئەڵێ كە چۆن دەچیتە سەر system setup ..
(زۆرجار بە دوگمەی DEL یان F2 ..)
ئینجا لەوێ boot squence هەیە بیكە بە سیدی.. تا كۆمپیوتەرەكە بە سیسدی یە كە بكرێتەوە.
ئینجا پرسیارت لێ دەكات دەتەوێ چی بكەی لەگەڵ ویندۆز ی XP ...
remove repair install
ئەو 3 هەڵبژاردنە ئەنوسرێ، تۆش repair كلیك بكه و بۆت ڕاست دەكاتەوە.

سڵاوم.

دیارە منیش مەبەستم ئەوەی كاك كاوەیە ئەو دەستانەت خۆش كاك كاوە گیان

ببورە كاك بەردەقانی ئەبوایە من بمنوسیایە چۆن repair ی سیستمەكە بكەمەوە دیارە لەرێگەی repair ه وە زۆر كێشە چارەسەر ئەبێت له system32

زۆر سڵاو بۆ هەموو لایەك

بەڕێزان ئەم كاتەتان شاد

ئەو بەرنامەیەی كەلە سەرەتای كۆمپیوتەر دا دەگیرێنی ناوی BIOS ه وەك باس كرا لە سەرەوه.

بەڵام من تەنها بۆ ئاگاداری دەڵێم دەبێت زۆر وریا بیت لە دەستكاری كردنی ئەگین توشی گێرەو كێشەی زۆر دەبیت.

بێ ئەو بەرنامەیه یان هەڵەیەك لەو بەرنامەیه ناتوانی كار بە كۆمپیوتەرەكەت بكەیت...

دووباره ڕێزم بۆ هەموو

سڵاو
پێش ئەوەی دەست بەوكارانە بكەن سەر لە كۆمپیوتەرەكەتان بشێوێنن ئاوا بكەن باشتره!!
دوو كلعك لە سەرmy computer.....بكەو پاشان بەلای راست كلیك لەسەر بەشی (سی) هاردیسك بكه و
پاشان لە بەشی tols ئەو دوو چوار گۆشەیە كلیك بكەو پاشان كۆمپیوتێرەكەتان داگیرسێنەوه. بزانە چی ڕوئەدات

ئا گاداری ئەوه لە (xp) دابەو جۆرەیه. لە win ه كانی كەدا جیاوازیەكی ئەوتۆی نعیه.
سەركەوتوو بن