كردنەوەی سایتێ بۆ رێكخراوەیەك
ئەزیز و خۆشەویستان دوای دونیایەك ڕێز و سڵاو
بەسوپاسەوه گەر ئەزیزێك بتوانێت هاوكاریم بكات لاو ڕووەی بتوانم سایتێك بكەمەوه بۆ ڕێكخراوەیەكی ڕۆشنبیری كە داخوازی هاوكاریتان لێ دەكەم كه بتوانن هەر كەس بە زانیاری خۆی هاوكاریمان بكات هەڵبەت هاوكاری ئێوه بۆ ئێمه دەبێته مایەی سوپاس و پێزانین ..
ڕێز و سلاوی دوبارەم
بەڕێز مەریوان به خۆشحاڵییەوه یارمەتی دەدەین و ئامۆژگاری دەبەخشین بەڵام سایت درووست ناكەین:
1. دەبێت ناوێك بكڕیت بۆ سایتەكەت، نزیكەی 15€ ساڵانه.
2. دەبێت شوێنی دانانی لاپەڕەكه بكڕیت، ئەمەش به پێی پێویستی ئێوه، دەبێت پشتگیری زمانێكی سكریپت كردن و داتابێیسێك بكات. بەپێی گەورەو بچووكی شوێنەكه؛ نزیكەی 25€ مانگانه.
3. لاپەڕەكان دارێژەو بیاننێره بۆ سێرڤەرەكه.
4. نیشانی ئێمەی بده، با بەیەكەوه به خۆشحاڵییەوه بتوانین یارمەتی و ئامۆژگاری بخەینه ڕوو.
منیش پێم خۆشە سایتێكی وا بێتە سەر وێب.. بۆ هاوكاریش خۆشحاڵم بە پێی كات..
ئەی ناوی چیت بۆ داناوە بۆ ئەم سایتە ؟
سڵاوم.
ئازیز ئه گه ر له ئێران ده ژیت من بۆ دانان و ڕێجیستێر كردنی ماڵ په ڕه كه تان له خزمه ت تان دام