كێشەی Geocities
سڵاو...
من ماڵپەڕێكم هەیە له Geocities چاكم كردوه، بەڵام زۆربەی كاتەكان ناكرێتەوه نازانم هۆی چیه مەبەستم ئەوەیه كاتێك له ئینترنێت دەیكەمەوه كەچی ماڵپەڕەكەی خۆم ناكرێتەوه ماڵپەڕێكی كه دەكرێتەوه هەر لەگەڵ هەمان ئادرەسی خۆم. پەڕەیەك له Geocities دەكرێتەوه له جاتی ئەوەی خۆم بەڵام نەك هەمو كاتێك. هیوادارم كودێك لاتان دەست كەوێت كه ئەو جۆره (برنزه) نەهێڵێت...
برام تۆ پێمان بڵێ ویندۆزەكەت چییە؟.
پاشان هەڵەی نەكردنەوە چی ئەنوسێ ؟.
سڵاوم.
كاكی برا من كێشەیەكی هاوشێوەی ئەوەی بەڕێزتانم بینی لەلای برادەرێك، ئەچوه لاپەڕەی هاوڵاتی كەچی هەر لەسەر ژمارە كۆنەكەی پێش 3 هەفتە دەكرایەوه..
زۆر ئاسانە، برۆ لە internet explorer لە لیستەی سەرەكیدا كرتە لە tools بكە، ئینجا options
هەرچی كووكیز cookies و لاپەڕە كاتییەكان internet tomporary files هەیە بیسڕەوە.. چونكە لای سیستەمەكه پێناسی لاپەڕەكەت وا هەڵگیراوە كە شتێكی تره و نەگۆڕە..
ئەر چاك نەبوو ئاگادارم بكەرەوه.
سڵاوم.
كاك سیروان گیان ناونیشانی لاپەڕەكەتم بۆ بنوسە تا پێت بڵێم كێشەكەت چیه.
ئاگادار بە پەڕەی سەرەتا ئەبێت ناوی index.html بێت...!!
پاشان گیۆسیستیس پاڵپشتی PHP ناكات..
چاوەڕوانتم.
سڵاوم.
كاك سیروان سڵاو..
براكەم ئەم لاپەڕەیە كە دەردەكەوێت بۆ بەڕێزتان برێتییە لە وەڵامێك بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەك كه نییە.
Sorry, the page you requested was not found.
واتە ئەو لاپەڕەیەی تۆ داوات كردووە نییە !.
هەر وەك بۆم باس كردیت لە : http://www.geocities.com/karim_dk2003 لاپەڕەیەك دروست بكە و ناوی index.html ی ناوبنێ.
http://www.geocities.com/karim_dk2003/html
ئەو لینكە نییە. تۆ ئەبێت فۆلدەرێك درئست بكەی بێ ناوی html ئینجا لەویشدا لاپەڕەیەك دروست بكە و ناوی بنێ index.html وەك ئەوەی سەرەوە..