تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

گۆرینی فایلە دەنگیەكان

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

ئەم‌كاتەتان باش
بەرێزان هەرچە‌ندە باسەكەش تۆزێ كات تێپە‌ری بەسەریا بەڵام منیش یەك سەرنجم هەیە دەربارەی ئە‌و مەسەلەیەی گۆرینی فایلەدەنگیەكان
وەك هەمووتان ئەزانن زۆربەی فایلە دەنگیەكان سایتە گۆرانیەكان لەسەر شێوەی رێەڵ ئۆدیۆ دروست كراوە ،ئەگەر تۆ بتەوێت فایلێك لەو فایلانە داون لۆد بكەیت دوای ئەوە‌ ئەگەر ‌ خەتی ئینتەنێتت برا ئەوە‌ ئەو فایلەی كە داون لۆدد كردوه نا كرێتەوە‌،واتە ئەگەر ئینتەرنێت نەبێت ئەویش نابێت، من ئەڵێم ناكرێ یاخود دەست ناكەوێت ئەو فایلانە‌ لە (رێیەڵ ئۆدیۆوە) بكرێت بە‌(MP3) بۆئەوەی هەموو كاتێك بتوانیت گوێ لەو فایلانە بگریت...
زۆر زۆر مەمنونتان ئەبم وەك هەموو جارەكان

كاك دیلان گەر بێتو شێوەی real play بە شێوەی rm دروست كرابیت دەبێت بەڵام ئەوەی تۆ باسی ئەكەی ئەمەیان بەشێوەی ram دروست كرایە واتە تەنیا لەڕێگای پەیوەندی بەردەوام گوێی دەتوانی لێگری واتە لەكاتێك كە كۆنێكتی یئنتەر نێت بیت وە ناتوانیشی دەستكاری بیكەی چونكە وایان دروست كردیە دەبێت لەڕێگای سێرڤەری وان گوێی لێ بگری ئەمەش وای كردیە كە زۆربەی سایتە كوردیەكان بەشێوەی ram دروست كرایە بۆ ئەوەی خەلكانی تر نەتوانن گۆرانیەكە بدزن .

كاك هۆزان گیان من مەبەستم ئەوەیە وەك چۆن فایلێكی MP3 ئەكرێت بە wav یاخود بەپێچەوانەوە‌ بەهۆی پرۆگرامێكەوە‌ئاواش من ئەمەوێت ئەو فایلانەی بە real player دروست كراوە بگۆرمە سەر wav یان MP3
ئەگەر شتی وا ئەكرێت مەمنون ئەبم ئەگەر تۆزێك زانیاریم لەو بارەیەوە پێبڵێیت ...

بەڕێز دیلان، ئەم سەكۆیه كارێكی باشی تیایه، ئەویش گەڕان بەدوا شته كۆنەكان. لێرەوه بەدوا وشەی rm بگەڕێ، دڵنیام به تێروتەسەڵی وەڵامەكەت وەردەگریتەوه.
ئەگەرنا، ئاگادارمان كەوه، بەسەر ئەو دوو چاوانه، تا بتوانین یارمەتیتان دەدەین.

بەڵێ كاك بەردەقانی بەرێزت راست ئەكەیت بەڵام من كەسێكی تازه ‌نیم كەسەردانی kurditgroup ئەكەم ئەو شتانەئەزانم سایتی kurditgroup زۆر ئاسان كاری كردوە لەو بارەیەوە‌ دیارە من پێشتر گەراوم بەڵام مەبەستەكەی خۆمم نەدۆزیەوە‌

نازانم لەم بەشە زۆر لینك نووسراون:
http://kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,978,2394#978

http://www.allformp3.com/sound_editor/smr.htm

وەڵا كاك بەردەقانی كۆڵێك مامنونم بەخوا
سوپاس بۆ هەموو لا یەك
حەزیش ئەكەم یەك شتان بۆ باس بكەم من ئەوە چەند وەختە سەردانی kurditgroup ئەكەم بۆ پرسیار كردن ،(وابزانم هەموو جۆرە پرسیارێك جێگای خۆیەتی بەڵام مەرج نیە هەموو وەڵامێك جێگای خۆی بێت)بە هەرحاڵ حەزەكەم ئەوە بڵێم كە هەتا ئێستا لە kurditgroup ی خۆشەویست بەبێ (وەڵام)بەدڵشكاوی نەگەراومەتەوه
دووبارە دەست رەنگینی بۆ هەموو لایەك ئەخوازم ‌‌

ئەو پرۆگرامەی دیلان لێیدەگەڕێ، ئەمەیه:
http://www.rawavrecorder.homestead.com/files/rawavrecorder.zip