تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

گۆرینی پی دی ئێف بۆ وۆرد

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/09

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

سڵاو هاورێیان ئەوكاتەتان باش

برایانی ئازیز من،پرسیارێكم هەبوو له سەر چۆنیەتی گۆرینی( پی دی ئێف بۆ وۆرد).

لەگەڵ رێزمدا

نەمزانیوه شتی وابكرێت، هەرچەنده ئەم كاره پەیوەندی هەیه به جۆری فۆنتی بەكارهاتوو، ئەوەش دەڵێم ، خۆم ماوەیەك خەریكی درووستكردنی سكریپتێك بووم ئەم كارە بكات و تا ڕادەیەكیش سەركەوتووبوو، بەڵام دەبێ پێشوەخت بزانی pdfـەكه به چ فۆنتێك نووسراوه. لەبەر كەمی كات وازم له پرۆژەكه هێنا و بەنیازیش نیم له داهاتوو كاری تێبكەم.

بەكوردی: شتی وا باوەڕناكەم هەبێت بۆ زمانی كوردی، بەڵام درووستكردنیشی زۆر زۆر زەحمەت نییه. سەیری ئێرەیش بكه: http://www.convertzone.com/pdf2txt/help.htm

باوكی لاوێن خان!
برام ئەم كارە زۆر زەحمەتە گەر بێتو تۆ یەكێك لە فایلەكانی (پدف) بە ماوسی دەستە راست كلیك كەی لە دوای (Open i Word) داگریت به Word ئەیكاتەوە بەڵام ئەم نوسراونە بەڕێكی نابینت بە كوردیەكای وەك شەڕە پشیلەیە چونكە زۆربەشیان بە فۆنتی (Arial) نوسراون بەتایبەتی ئی شەریكەكان گەر بێتو لە ‌ Word فۆنتەكە بكەیەوە (Arial) چارەكی ئەو تۆی نیە كەواتە ئامانجەكەمان بە دی نە هێنا..
سەیرێكی ئەم لاپەڕە بكە بزانە هیچ سودێكی هەیە....
http://www.docauto.com/MakePDFFAQ.htm#Installation

من وابزانم شتی وا ناكرێت چونكه (پ د ف ) ئێمه بەشێوەی وێنه وەری دەگرین

بەڕێزان سڵاو

من وەك بیستومە(خۆم تاقیم نەكردۆتەوە) سكانەرەscanner تازەكان ئەم كارە دەكەن ئەگەر هەمان فۆنتت هەبێ له كۆمپیێتەرەكەت.

بەڕێز دەشتی ئەمەی جەنابتان باستان كردووه لەهەموو سكانەرێكدا هەیه، پێی دەڵێن ocr. ئەمە تێكستی سەر كاغەز دەكاته تێكستی دیگیتاڵ.

وا بزانم Acrobat Reader 6 Middle East Version ئەم كاره ئەكات، بەڵام هێشتا دروست نەكراوەو هەر 5.05 لەسەر سایتەكەی ئەدۆبی هەیه بۆ داگرتن، ئینگلیزیەكه 6ی هەیه بۆ داگرتن. http://www.adobe.com/products/acrobat/readstep2.html

هاوڕێیان، ئەو میكانیزمەی درووستكردنی پ د ف بەپێتی فۆنتی بەكارهاتوو دەگۆڕێت. بەپێی فۆنت، هەر پیتێك لەناو پ د ف هێمایەكی تایبەت وەردەگرێت. دەكرێت ئەم هێمایه دووباره وەربگێڕدرێتەوه بۆ پیت، ئەگەر فۆنتی بەكارهاتوو ئاشكرابێت. بۆیه به middle-east و شتی وا ئەم كارە نابێت. ئەوەش بزانه كاتێ تێكست كوردی دەبێته پدف، هەر پیتێك بەپێی شوێنی له وشەدا چوار هێمای جیاوازی هەیە.