تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

نوسینی كوردی لە ماڵپەڕ

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔8۔ )

بەڕێزانی بەڕێوەبەری كوردی گروپ سڵاوتان لێبێت...
بەڕاستی جێگای شانازیه و دڵخۆشیه بۆ میللەتی كورد كە جۆره مرۆڤێكی وەكو ئێوەی هەبێت كه بەم شێوه له بواری كۆمپیتەردا پێشكەوتوبن.
ئازیزان من پرسیارێكم هەیه دەربارەی نوسینی كوردی له ماڵپەڕ.
من لەبەشی نوسینی ماڵپەڕەكەم بەئاسانی خەتی كوردی دەنوسم ئەویش بەهۆی هە‌وڵو كۆششی ئێوەی بەڕێزەوه.
بەڵام ئازئزان كاتێك نوسینە كوردیەكە تەواو دەكەم و گێمی دەكەم كەچی لەدوای بڕێك لەپیتەكوردیەكان بەباشی نابینم وەكو نوسراوەی ماڵپەڕەكەی ئێوه نازانم هۆی چیه؟
گەر بتوانن یارمەتیم كەن زۆر سپاستان دەكەم.
هیوای پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم،
لەگەڵ سڵاوی دوبارەم هاوڕێتان (كەریم قوبادی)...

سڵاو.
كاك بەردەقانی برای بەڕیز من یەكێك له فۆنته كوردیەكان دەستنیشان دەکەم ئەو كات دەنوسم، بەڵام بەهەمان شێوه پیتی (ژ) دەرناچێت...

بەڕێز قوبادی ئەگەر توانیت، نموونەیەكی print-screen ـی بەشه هەڵەكه لێره دانێ بزانین مەبەستی بەڕێزتان چییه.

سڵاو بەڕێزان..
ئازیزان ئەمه نموونەیەكە له نوسراوەی ناو ماڵپەڕەكەم http://www.geocities.com/k_qubadi/jyan كە دەیبینن پیتی (ژ) دەرناچێت
ئەو نموونەیە print-screen كراوه بەڵام ئەمەیان پەڕ‌ه ڕاستیەكەیە دەتوانن یبینن http://karim-qubadi.subnet.dk/_963193.html .
ها‌وڕیتان كەریم ‌وبادی...

بەڕێز،

لەپێش نووسراوەكەت فۆنت دەستنیشان بكه، ئەگینا هەروادەبێت.
font face="Unikurd web, tahoma"
یا خوود له css ئەم كاره بكه.

بەڕێز، دەستنیشانكردنی فۆنت لەكاتی نووسین، پەیوەندی به دەستنیشانكردنی نییه لەناو تاگژگكانی htmlدا ، ئەمانه دووشتی جیاوازن. من سەیری source code ـی لاپەڕەكەتم كرد، هیچ جۆره فۆنتێك دەستنیشان نەكراوه. پیتی ژ نازانم كێشەكەی چییه. لاپەڕەكەت لێره درووستبكه بزانه هەر هەمان كێشەت دەبێت:
http://editor.kurditgroup.org

سڵاو
برایانی بەرێز وا هەست دەكەم حەجەكەم سەرناگرێت ئێستا له بەشی نوسینەكەی ئێوه لە editor.kurditgroup هەموم بەشێوەیەكی جوان نوی له پاشان گێمم كرد وه كۆدەكەم كۆپی كرد له بەشی (html) ماڵپەڕەكەم دامنا بەم بەمان شێوه كێشەكە هاتەوه وە ئەم جارەشیان پیتی (ێ، گ، ڕ، ۆ،) نەمان وه باسی پیتی (ژێ) له هیچ جێگایەك نەما...
دەتوانن لێره بیینن. http://karim-qubadi.webbyen.dk/vishjemmeside_privat.asp?mode=top_frame&id=199613&side=&webside=2562249

زۆر سپاستان دەكەم ئازیزان بۆ یارمەتیتان .
بەڵێ ئێستا نوسراوەی ناو ماڵپەڕەكەم بەباشی دەبینم، زۆر سپاستان دەكەم وه هیوای پێشكەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم
كەریم قوبادی...

برای خۆشەویست، تێكستەكەت هیچ عەیبی نییه ئێستا. وەكوو پێم گووتی فۆنت دەستنیشان بكه، فۆنت هەڵبژێره.