تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ئەره یەكێك نەبوو لە‌ كۆمپیتەر بزانێت ؟

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/05

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔17۔ )

ئازیزان چۆنن ؟

ئەره یەكێك نەبوو لە كۆمپیتەر بزانێ لێرە ؟

نازانم پرسیارەكانی من زۆر قورسن یان كەس لێرە شارازایی ئەوتۆی نیە.

ئەمویست فۆرمێك دروست بكەم لەوە فۆرمەی وێبسایتی خاك تی ڤی دروستی كردبوو دژی داگیركدنی توركیا بۆ كوردستان.

خۆ نەبێت من خۆم نەگەرێم.

باوەر بكەن 2 رۆژە‌ ئەگەرێم هەموو گوگڵم خوێندوتەوه بەڵام كە دروستی دەكەم دوایی كلیك دەكەم ئی مەیڵەکە ناگات. یەكەم جار به ئیمەیڵی خۆم تاقیم كردەوه كەچی ئیشی نەكرد...

نازانم كەس شارەزایی لە WEBB BOT ‌‌‌‌هەیە ؟

ئیتر زۆر سوپاس بەرەو پێشەوه

سڵاو كاك شارەزای خۆشەویست،

خۆت شارەزایت ئێمه بڵێین چی؟

ئەگەر مەبەستت webbot ـه، ئەو رۆبۆتەی بەدوا لینك دەگەڕێ، ئەوه سەیری ئێرە بكە: http://www.cs.rpi.edu/projects/pb/WWWPal/webbot.html

بۆ ئەم سكریپتەی ناردنی ئیمێل:
http://www.hotscripts.com/Detailed/17164.html

بۆ دۆزینەوەی هەزاران سكریپتی نووسراو به asp:
http://www.hotscripts.com/ASP/Scripts_and_Components/index.html

ئەگەر كێشەت لا درووستبوو لەكاتی دەستكاری كردنی فۆرمەكه، ئەوا بەسەر هەردووچاوان ئامادەین هەنگاو هەنگاو سەیریان بكەین.

بەڵێ راست دەكەیت خۆشم لە بیرم كرد هی هی هی
ناوم كەماله لوت زل بو...

براكەم وەڵایی ئەو 3 رۆژە من ئەگەرێم ئیتر خەریكە تێك ئەچم.

ئەوەی كە من ئەمەوێت ئەم فۆرمەیه كە لێرە نمونەیەك دانراوە :

http://kurdistannet.us/star/star.html

ئەگەر سەیری ئەو فۆرمه بكەیت ، تۆ بەس ئیمەیڵ و ناوی خۆت دەنوسی ئێتر خۆی فۆرمەكە دەنێردرێت بۆ ئەو كەسەی كە‌ ئەتەوێت ، كوفی ئەنان بێت یان خود برێمەر بێت یا هەر كەسێت بێت.

ئینجا من نازانم بۆم ناكرێت خەریكه تێك ئەچم بە دەستیەوه ‌حەزیش ناكەم واز لە پرۆژەكەم بێنم چونكە خزمەتی گەلی كوردی زۆر پێ دەكەم.

من ئێستا ئیش دەكەم لە دروست كردنی ماڵپەریێك بە ناوی كورد كامپەین Kurd Campaign بۆ ئەوەی بتوانین لە رێگای ئینتەرنێتەوه دەنگی ناڕەزایی هەلبڕین.
هەموو شتەكانم تەواو كردوه بەس ئەم فۆرمە ماوە ئەگەر یارمەتیم بدەن زۆر زۆر مەمنون دەبم.

زۆر سوپاستان دەكەدم دوبار ه

براكەم زۆر زۆر سوپاس ئەوه ئێستا خۆمی لەگەڵ خەریك دەكەم دوایی پێتان دەڵێم چی بوە‌ و نەبوه بەسەرچاو زۆر سوپاس.

من كاتی خۆی ناوم كەریمە لوت زل بوو بەس ئێستا ئەمەوێت تۆزێك شارەزایی لە كۆمپیتەر پەیا كەم بۆیە ناوی خۆمم كردوە بە كەریم شارەزا ها ها ها ها ها ها

دڵی منن بەخوا

زۆر مەمنون

یا الله با د‌ەست بكەین بە‌ ئیش

زۆر مەمنون

نا لەبیرم نەچووه، خۆت كەریم نەبویت، كەماڵه لووت زل.

برای بەڕێز سەیری ئەم نموونەیه بكه. لەمه ئاسانتر نابێت:
http://info.connect.com.au/docs/hosting/vws/advanced/formsnt.html

ئەگەر پاسوۆرد و ناونیشانی ftp بنێری خۆم بۆتی دادەمەزرێنم. بەمەرجێ سایتەكەتان http://www.kurdistannet.org به فۆنتی یونیكۆد بنووسرێ. ئەگەرنا ڕاهێنانی لینكی سەرەوه بە ئاسانی باسكراوه.

وابزانم لەم حاڵەته هەردووكمان كوردایەتی دەكەین، وا نییه؟

براكەم بەخوا راست ئەكەیت هەر كوردایەتیە حەیاتەكەیە خۆمان خەریك كردوه پێوەی..

براكەم من ماڵپەری كوردستان نێت هی من نیە بەس بۆ نمونه بۆم نوسیت..

براكەم وەڵا سایتەكه نیازم هەیە به ئینگلیزی داینێم لەبەر ئەوەی نامەكان كه دەینێرین بۆ خەڵكی ‌خەیری كورد دەبێت...

ئێستا دەچم ئەوه دەخوێنمەوه بزانم سەری لێ دەر ئەكەم..ئەگەر پرسیارم هەبوو بەخوا ئەبێت ئێوە ئیزعاج كەم دیسانەوە..

زۆر سوپاس برای ئازیز.

كاك بەردەقانی برام وەڵا ئەوه شتێكم كردوه بە شتێك تخوا ئەگەر بتوانی سەیرێكی بكەیت بزانی چیە و چی نیە‌

http://www22.brinkster.com/kurdcampaign/index.htm

ئەم نامەیە بەڵام موشكیلەكه ئەوەیە‌ كە‌نامەكە پر ئەكەیتەوه ئیتر ناینێرێت بۆ ئەكەسەی كە تۆ ئەتەوێت...بۆ نمونه ئێستا یەكەم جار من ئیمەیڵی خۆمم نوسیوه كەچی هیچم پێ ناگات...

نازانم خەتای چی ؟

ئینجا نازانم ئەگەر برینكستەردۆت كۆم ف تی پی هەبێت ؟

زۆر مەمنون

كاكی شارەزا،

سەیری ئەم دێڕه بكه:
form action="http://www22.brinkster.com/kurdcampaign/anfal1.asp" method="post"

لێره لەبەشی actoin دەبێت هەموو گۆڕڕاوەكان بۆ ئەم asp ـیه بنێریت كه ئیمێڵەكان دەنێرێت.

ئەی بەسەر چاو ئەوه بۆم ئیمەیڵ كردی..

بەخوا خەجاڵەتت كردم براكەم...

زۆر مەمنون ...

باشه چاو خۆش بەیانی وەك چاكی دەكە‌م وەك پانكەی دەمپەڕ، بەڵام بزانه، كه ئەمه یەكەمجاره شتێك لەگەل asp بكەم. براكەم پرۆگرامەری asp یه، بەڵام چووه له ڕۆخ دەریا قنگی ڕەش بكات. دەڵێ ئافرەتی ئەم زەمانه وایان پێ جوانه. دەڵێم ئاخه وەره با له kurditgroup كوردایەتی بكەین بۆ خۆمان، چیمان داوه له كچ و مچ.

كاك شارەزا ، پاسوۆردی brinkster بنێره به ئیمێل، با وەك لووتم دەستێكی تێوەردەم.

بەڕێز شارەزا،بەڕاستی زۆرم دەست تێوەردا، بەڵام كارناكات،چونكه brinkster بۆ كۆنتۆی خۆڕا پشتیوانی ئیمێل ناكات بۆیه دەبێت شوێنێكی تر بدۆزینەوه.

كاكی برا تۆ لەسەرەوە نوسیبوت 2 رۆژە ئەگریم ---->باوەر بكەن 2 رۆژە‌ ئەگەرێم هەموو گوگڵم خوێندوتەوه براكەم وەڵایی ئەو 3 رۆژە من ئەگەرێم ئیتر خەریكە تێك ئەچم

كاك بەردەقانی گیان چۆنی براكەم ؟

كاك گیان ببورە ئەم 1-2 ڕۆژه نەمتوانیوە بێمە سەر خەت داوای لێ بوردن ئەكەم.

براكەم وەڵا راست دەكەیت لە تاو كوردایەتی و ئیخباری كورد و كوردستان ئاگامان لە كچ و مج نەماوە و هەموو عومرمان ڕۆشت بەخوا...

براكەم من هەندێك جار ئەڵێم وەڵایی ئەم ناهێنی بەڵام پاشگەز ئەبمەوه و دەگەرێم بە دوای شتێكدا خزمەتی كوردی پێ بكەم..

برادەرم هەیه ئەڵێن وەره كەره چیت داوە لەوه وەره سەر پاڵتۆك ق......ك و كچێك راو بكه و بیگرەرەوه كەی ئاقڵ ئەبیت بەس ئیستفادەی نیە چونكه مەشخوڵ ئەبم بە كوردایەتیە‌ حەیاتەكەوه..

زۆر باشە براكەم ئەگەر بیخەمە سەر geocities چۆنە‌؟‌
ئەوەی راستی بێت من خۆم زۆر لە كۆمپیوتەر نازانم و خوێندكاری بەشی زانستی بایوكەمستریم ...بەڵام ئەتوانم تەقه لە فرۆنت پەیج بكەم و ئیشی خۆمی پێ بكەم بە لەقە لەق...

ئێستا ئەچم ئەیخەمە سەر geocities بیلا مانێ

زۆر زۆر مەمنون كاك بەردەقانی..سوپاست دەكەم..

كۆژان كۆیی براكەم بچۆ بەلای فولكەكەی تایەر تەوفیقەوه له كۆیە رۆژ نیە عەرەبانە و جێب خۆی پیا نەیا ئەوەنە شوێنەكەی سەقەته..براكەم خۆ تۆ دەفتەری ئیمتیحاناتی رێزمانی كوردی پۆلی 6 ی بەكەرولۆری سە‌ح ناكەیت ..ئەگەر لە كۆمپیتەر ئەزانیت فەرموو یارمەتیەكمان بە‌ تێچەقیوین كاكی خۆم...

نا بەڕێزم geocities ئەم كارە ناكات. ئیمشەو بیلامانێ بۆت دەگەڕێم.

براكەم زۆر باشە به قوربانی تۆ بم..

بژی كورد و كوردستان بۆ پێشەوە...

زۆر سوپاس..

مامە‌ بەردەقانی برام نازانم بزانە ئەم سایتە سەپۆرتی ئیمەیڵ ئەكات عەیب نەبێت ؟

http://www.netfirms.com/

؟

زۆر سوپاس