ئەره یەكێك نەبوو لە كۆمپیتەر بزانێت ؟
ئازیزان چۆنن ؟
ئەره یەكێك نەبوو لە كۆمپیتەر بزانێ لێرە ؟
نازانم پرسیارەكانی من زۆر قورسن یان كەس لێرە شارازایی ئەوتۆی نیە.
ئەمویست فۆرمێك دروست بكەم لەوە فۆرمەی وێبسایتی خاك تی ڤی دروستی كردبوو دژی داگیركدنی توركیا بۆ كوردستان.
خۆ نەبێت من خۆم نەگەرێم.
باوەر بكەن 2 رۆژە ئەگەرێم هەموو گوگڵم خوێندوتەوه بەڵام كە دروستی دەكەم دوایی كلیك دەكەم ئی مەیڵەکە ناگات. یەكەم جار به ئیمەیڵی خۆم تاقیم كردەوه كەچی ئیشی نەكرد...
نازانم كەس شارەزایی لە WEBB BOT هەیە ؟
ئیتر زۆر سوپاس بەرەو پێشەوه
سڵاو كاك شارەزای خۆشەویست،
خۆت شارەزایت ئێمه بڵێین چی؟
ئەگەر مەبەستت webbot ـه، ئەو رۆبۆتەی بەدوا لینك دەگەڕێ، ئەوه سەیری ئێرە بكە: http://www.cs.rpi.edu/projects/pb/WWWPal/webbot.html
بۆ ئەم سكریپتەی ناردنی ئیمێل:
http://www.hotscripts.com/Detailed/17164.html
بۆ دۆزینەوەی هەزاران سكریپتی نووسراو به asp:
http://www.hotscripts.com/ASP/Scripts_and_Components/index.html
ئەگەر كێشەت لا درووستبوو لەكاتی دەستكاری كردنی فۆرمەكه، ئەوا بەسەر هەردووچاوان ئامادەین هەنگاو هەنگاو سەیریان بكەین.
نا لەبیرم نەچووه، خۆت كەریم نەبویت، كەماڵه لووت زل.
برای بەڕێز سەیری ئەم نموونەیه بكه. لەمه ئاسانتر نابێت:
http://info.connect.com.au/docs/hosting/vws/advanced/formsnt.html
ئەگەر پاسوۆرد و ناونیشانی ftp بنێری خۆم بۆتی دادەمەزرێنم. بەمەرجێ سایتەكەتان http://www.kurdistannet.org به فۆنتی یونیكۆد بنووسرێ. ئەگەرنا ڕاهێنانی لینكی سەرەوه بە ئاسانی باسكراوه.
وابزانم لەم حاڵەته هەردووكمان كوردایەتی دەكەین، وا نییه؟
كاكی شارەزا،
سەیری ئەم دێڕه بكه:
form action="http://www22.brinkster.com/kurdcampaign/anfal1.asp" method="post"
لێره لەبەشی actoin دەبێت هەموو گۆڕڕاوەكان بۆ ئەم asp ـیه بنێریت كه ئیمێڵەكان دەنێرێت.
باشه چاو خۆش بەیانی وەك چاكی دەكەم وەك پانكەی دەمپەڕ، بەڵام بزانه، كه ئەمه یەكەمجاره شتێك لەگەل asp بكەم. براكەم پرۆگرامەری asp یه، بەڵام چووه له ڕۆخ دەریا قنگی ڕەش بكات. دەڵێ ئافرەتی ئەم زەمانه وایان پێ جوانه. دەڵێم ئاخه وەره با له kurditgroup كوردایەتی بكەین بۆ خۆمان، چیمان داوه له كچ و مچ.
كاك شارەزا ، پاسوۆردی brinkster بنێره به ئیمێل، با وەك لووتم دەستێكی تێوەردەم.
بەڕێز شارەزا،بەڕاستی زۆرم دەست تێوەردا، بەڵام كارناكات،چونكه brinkster بۆ كۆنتۆی خۆڕا پشتیوانی ئیمێل ناكات بۆیه دەبێت شوێنێكی تر بدۆزینەوه.
نا بەڕێزم geocities ئەم كارە ناكات. ئیمشەو بیلامانێ بۆت دەگەڕێم.