تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

به كوردی نوسین له Macromedia DreamwaeverMX

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/07/04

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

ئەزیزانی كورد ئی تی گروپ، سلاوتان لئ بــێت،
من ده مهوئت به كوردی له Macromedia DreamwaeverMX بنوسم . ئاىا ئه م كاره جون ئه نجام بدهم .
له گه ل ریزو سلاو.
براتان دارا

سڵاو برا
لەبەرئەوەی DreamwaeverMX لەگەڵ فلاش خاڵۆزاو پورزای یەكن، پێم وابێت ئەویش بەهەمان شێوەی فلاش نوسینی كوردی ئەنوسرێت.
جا ئەگەر ئەو رێگایه تاقیبكەیتەوه هیچ زەرەر ناكەیت. http://www.zkurd.org كرتە بكەو لەوێ نوسینی كوردی له فلاش ئەبینیت. ئەگەر بوو خێری لێبینیت.

ئەگەر ئەوەی كاك هونەریش سەری نەگرت.. بەرنامەی (الرسام)ی عەرەبی دابمەزرێنە، پاش ئەوە ئەتوانی بەكوردی بنوسیت.

سڵاوم.

‌بەڕێز

من لە ڤێرژنی 3 ەوه پرۆگرامی dreamweaver بەكار دەهێنم ،

Dreamweaver تەبا نی‌یه سەد دەر سەد بۆ نوسینی كوردی، مەبەستم ئەم كوردی‌یەی لێره پێ‌ی دەنوسین. بۆ زیاتر ڕوون كردنەوه
پیتی ۆ،ڵ،ڕ،ێ ناتوانی پێ بنووسی. بەڵام بۆ پیتەكانی دی بێ عەیبه.
بۆ ئەو كارەش دەبێت ئەم هەنگاوانه ئەنجام بدەیت :

1- پاش كردنەوه پرۆگرامەكه بچۆره بەشی Edit لەوێ Prefrences هەڵبژێره
2- لەPrefrences بەشی Fonts هەڵبژێره
3- لە Fonts لە بەشی Fonts Settings دوابەش واتا Other هەڵبژێره
4- پاشان بەشەكانی دی بە ئارەزوی خۆته، بەڵام من پێم باشه فۆنتی Tahoma ی عەرەبی هەڵبژێری چونكه تەبایه لەگەڵ فۆنتەكانی kurd it group .
5- پاش هەڵبژاردنەكان Ok بكەو پرۆگرامەكه دابخەو دووباره بیكەرەوه

دەتوانیت لەبەشی New Document هەر لە Prefrences لە بەشی Default Encoding - Other هەڵبژێریت ئەو كاته هەموو كاتێك بە شێوەی سەرەوه كه تەبا بێت لەگەڵ نوسینی كوردی دەست پێ‌دەكات. هەڵبەته دەبێت بۆ نوسین یەكێك لە فۆنته كوردی‌یەكان هەڵبژیریت و لە ناو كۆدی Html دا Window charset یەكسان كەیت به Windows -1256 .

لەگەڵ ڕێزمدا

سڵاو براده ران،
زور سوپاس بو وه لام دانه وه ی پرسیاره كه م و بو زه حمه ت كیشانتان.

بو زانیاری پیشنیاره كه ی كاك بورهان له لای من ئه نجامی هه بوو.

له گه ل ریزو سلاو.

زۆر سوپاس كاك بورهان ، زۆر جوانه، دەكرێ ئەم كورت بەنرخه لێكدانەوانه له شوێنێك كۆبكرێنەوه بۆ ئەوەی لەداهاتوو باشتر كەڵكیان لێوەربگیرێت.

كاك دارا برام پشتی كاك هونەر بەرمەدە ئەو زانای زیاترە لەم بابەتە بە پێی ئەم لاپەڕەی كە كردوویتەوه www.zkurd.org.

هۆژان كۆیی‌

كاك هۆزان زۆر سوپاس بۆ ئەو مەد‌حەی كردووته
www.zkurd.org من نەم كردووه تەنها وێنەكان نەبێت، لەگەڵ چەند وێنەیەكی فلاش. هەرچەنده من دڵۆپێك له دەریایەك شارەزاییم هەیه لە فلاش. بەڵام باشترین ڕێگا كه خۆم ئێستاش بەكاری دێنم پرۆگرامی الرسام‌ه كه نزیكەی 10 فۆنتی عەرە‌بی لەگەڵه
لەگەڵ ڕێز و سڵاوم

لە‌ دریم ویڤەر مدڵ ئیست ڤێرژن دەتوانیت بە ئاسانی کوردی بنووسیت. من ماوەیەک لەمەو پێش هەمبوو. بەڵام بە هۆی تێک چوونی ویندوۆز ناخانەوە دەبوایە کۆمپیوتەرەکەم سەر لە نوێ ئینستال بکردایەتەوە، هەر بۆیە ئێستا نەم ماوە...

گەر بەڕێزێک لینکێکی ئەم میدڵ ئیست ڤێرژنە شک دەبات، بیکەن بە خاتری خاتران پێمان بڵێن با لە بۆڵە بۆڵی فڕۆنت پەیج نەجاتمان بێت!

خۆی پشتیوانی utf-8 دەکات، پێویست بەم قەرەباڵخییه ناکات.
ئەم ڕاهێنانه بۆ زمانی ڤیتنامی نووسرواه، بەڵام ئەگەر کۆدی utf-8 هەڵبژێریت بۆ کوردیش دەبێت.
http://vietunicode.sourceforge.net/howto/unicodeindreamweaver.html

pash silaw

http://all4kurds.net/modules.php?name=News&file=article&sid=194

her bjit

کاک دیاکۆ دەتوانم ببم بەهاوریی تۆ

کاك سارۆماك برام خۆ ئێرە بەرنامەی گۆرانی داواکراو و ژوانی ستران نیە هەتا ببی بەە هاوڕێ‌ی بەرنامه

سەرەتا سڵاو کاک دارا باشترین ڕێگا بۆ نوسینی زمانی کوردی لە فلاش

سەنتەری( وان ) لە هەولێر پڕۆگرامێکی دروست کردوە کە دەتوانی بە کوردی بنوسیت له ‌ فلاش پڕۆگرامێکی زۆر سەرکەوتوە ئەم کێشەیە چارە سەر ئەکات

ئەمەش نمونەیەک بۆ بینین :
http://www.geocities.com/ashqsite/AYUB.html

بمبورن کە ناتوانم لێرە پڕۆگرامەکە بڵاوی بکەمەوە لەبەر چەند هۆیەک...

ئەمه ئەدرێسەکەمە گەر بتەوێ بۆتی‌ بنێرم بەڕێز ( lawand1st@yahoo.com )
لەگەڵ ڕێزم بۆ هەمولایەک....

توخوا كةر بياو شکار ئةوة قسةية كردووتة كوو بخؤى لةو قسةية باشترة