تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

گۆڕینیrm بۆ mp3 یانvaw

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/01/06

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔14۔ )

سڵاو بەڕێزان...
فایلێكی دەنگم لەلایەن هاوڕێیەكەوە بۆ نێردراوه، كەلەسەر شێوەیrm ه. ئایا دەکرێت بگۆردرێتە سەر شێوەی mp3 یان vaw. لەگەڵ رێزمدا.

زۆر زەحمەته، وابزانم كاك ئەردەوان پرۆگرامێكی وای پێشنیاركردبوو.

کاک ئارام
لەم لینکەی خوارەوه پروگرامیکی تێدایه که دەتوانن داونلودی بکەن.
[url]http://rawavrecorder.homestead.com/[/url]

پرۆگرامێكی باش هەیه كه ra. ram. rm. wav. wma. دەگۆڕێ بۆ سەر فۆرماتی mp3
ناوی پرۆگرامەكه ئەوەیه :‌ [url=http://www.streambox.com]StramBox Ripper[/url]
بەلام Version ی نوێ ئەو بەرنامەیه ئێستا فایلی RealAudio ناگۆڕی لەبەر ئەوەی [url=http://real.com]Real[/url] شكایەتیان لێكردبوون. بۆیه دەبێ Version ی كۆنی ئەو بەرنامەیه پەیدا بكەی.
ئەگەر دەستت نەكەوت بەڵكو من بۆت بنێرم، بەڵام قەول نادەم لەبەر ئەوەی سەرم زۆر شلوقه ئێستا :-)

سوپاس كاك ئەردەوان و كاك كاوه بۆ وەڵامەكانتان، هەر دوو بەرنامەكه بێ كێشە كاردەكەن جارێكی تریش سوپاس...

من ئەم پرۆگراما هەیه... كه ra. ram. rm دەگۆڕێ بۆ سەر فۆرماتی wav

سڵاو بەڕێزان
كاك ئارام باشترین پرۆگرام بۆ جێبەجێ كردنی ئەو ئیشه ستریم بۆكس ڕیپێره كەدەتوانی لێره بەتەواوی دایگریت http://www.geocities.com/anwarnofal/streambox_2009.zip
چۆنیەتی ئیش كردنی پرۆگرامەكە
http://www.home.no/asonaderi/strem1.JPG
پەنجەرەی سەرەكی پرۆگرامەكە.
http://www.home.no/asonaderi/stream2.JPG
1: بۆ دەستنیشان كردنی فایلەكەت كە ئەتەوی بیگۆڕی بۆ Mp3 یان wav
2: و 3: فایلەكەت دیاری بكەو دوای كردنەوه open هەڵبژێره.
http://www.home.no/asonaderi/stream5.jpg
پاشان كۆنڤێرت هەڵببژێره
ـــــــــــــــــــــ
كه كۆنڤێرتت داگرت ئەوه ئەم پەنجەرەیەت بۆ دێته پێشەوه
http://www.home.no/asonaderi/stream3.JPG
4: بۆ دیاری كردنی جێگای دەرچوونی فایلەكە.
5:گۆڕینی گۆرانیەكه لە ئەوەڵەوه تا كۆتایی.
6:فۆرماتی فایلەكه لەكاتی دەرچووندا یان بۆ چ فۆرماتێك بگۆردرێتەوه .
7: پاشان ۆك
ـــــــــــــــــــ

ئەو هەنگاوانەی سەرەوه بۆ گۆڕینی تەنیا یەك گۆرانی بوون، بەڵام ئەگەر چەند گۆرانیەكت هەبێ و بتەوێ هەموویان بەیەك جار بگۆڕیتەوه ئەوه ئەم هەنگاوانەی خوارەوه چاو لێبكه:
http://www.home.no/asonaderi/stream4.JPG
8: batch كلیك بكه
9:دیاری كردنی ئەو فۆڵدەرەی كە گۆرانیەكانی تیایه .
10:دیاری كردنی ئەو فۆڵدەرەی كه گۆرانیەكانی تێ بچێت .
11: فۆرماتی دەرچوونی گۆرانیەكان .
12: ۆك
ــــــــــــــــــــــــــ
هیوادارم بەسوود بووبێت .
بەسووپاسەوه
ئاسۆ نادری
ــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر هەر كەشێكیش پرسیاری هەبوو لە بارەی چۆنیەتی شكاندنی پرۆگرامەكه تكایه به ئیمەیل پێوەندیم پێوه بكات چونكه لێره باسی ئەو جۆره شتانه ناكرێت . aso_naderi@msn.com

بەڕێزان زۆریش تێكۆشام كە وێنەكان هەر لەم پەڕە دا دەربكەون بەڵام ،وێنەكان جوان دەرنەدەكەوتن ، جا نازانم ئەو هەڵە لەكاتی بابەت نووسین له كورد ئایتی گرووپ لای هەمووان باوه یان نه.
له گەڵ ڕێزم

بەڕاستی نازانم كاك ئاسۆ چونكه، سەكۆ، بێدەستكاری پشتیوانی html دەكات.

سڵاو كاك بەردەقانی
منیش مەبەستم ئەوه بوو بەڵام وادیاره هەر كێشەی هەیه ، چونكه وێنەكانی له شوێنی خۆی پیشان نەدەدا، ئەم كێشەیەش پێش نوێكردنەوەی ئەم دوایەی كوردئایتی گرووپ نەبوو ، لەدوای ئەو نوێكردنەوه وای لێهاتووه.
لەگەڵ ڕێزم

let me check

كاك ئارام سڵاو.
وەك ئەم بەڕێزانەی تر فەرموویان باشترین پڕۆگرام Streambox Ripper ڤێرشۆنی كۆنەكەی چونكە بە ڤێرشۆنە كۆنەكەی ئەتوانی ئەم هەنگاوانەی سەرەوە جێ بەجێ بیكەی.‌ خۆم من Streambox Ripper بەكار ئەهێنم بە كوردیەكەی پڕۆگرامێكی ناسك و ساكارو خنجیلانەیە، هیوادارم هەوڵ بدەی بۆ بەدەست هێنانی ئەم پڕۆگرامە...

هۆژان كۆیی

فەرموون لەگەڵ ئەم بەستەره
http://www.geocities.com/asokermashani/stream.htm
هیوادارم بەسوود بێت .

سڵاو.
هاوڕێیان منیش وەكو كاك ئالان زۆر پێویستیم به گۆڕینی rm بۆ mp3 یانwav هەیه بەڵام ئەو پرۆگرامه كەوا ئەو كاره دەكات لام من كێشەی هەی، لەكاتی دابەزاندن جوان دادەبەزێت بەڵام تەنها دوو فیل دادەبەزێت یەكیان دابەزاندنەكەیه ئەوی تریان پرۆگرامەكەیه كە ناوی (crack)
بەڵام كاتێك crack دەكەمەوه ئەڵێت قەبوڵ ناكات دەنوسێت ( file not found ) نازانم كێشە چیه ؟
هیوادارم بتوانن یارمەتیم كەن لەبەر ئەوه زۆر پێویستیم هەیه به گۆڕینیrm بۆ mp3 یانwav. جا گۆڕینەكه بە هەر شێوەیەك بێت.
كەمال...

كاك كەماڵ
وەك لە شیكردنەوەكەدا ڕوون كراوەتەوه ئەبێ كراكە ببەی بۆ ناوی فۆڵدەری پرۆگرامەكە ،
بەمانایەكی تر : كلیكی ڕاست بكه سەر كراكە و پاشان كۆپی داگره و بڕۆ بۆ My Comupter پاشان C: پاشان Programm پاشانیش Stream box Ripper و لەوی ئایكۆنێكی هاوشێوەی كراكەكە دەبیننی ! لەوێ ، لەناوی ئەو فۆڵدەره كلیكی ڕاست دابگرەو پاشانیش Paste هەڵبژێره و دوای ئەوه كراكەكە بكەوه ! و لەكۆتایی دا دەڵێت OK و بەو شێوه تەواو دەبێت .
هیوادارم ڕوون بووبێت .
ئاسۆ نادری