تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

2003

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2003/01/03

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔18۔ )

سالی نوێ له به رێزان كوردایت گروپ هه موو خوێنه رانی كوردایت گروپ پیرۆزبێ وه هیوادارم 2003 نوێتان پر خۆشووكامه رانی بێ ساڵی 2003 هیواكانی كوردایت گروپێ گه لی كوردمان به گشتی بێته دی به خۆشبێ 2003 براتان هامنۆ

زۆر سوپاس كاك هامنۆ، ساڵی ئێوەش پیرۆز، هیوادارین ئەمساڵیش هەر پشتیوانمان بن.

ساڵی نوێ له هەمووتان پیرۆز بێت.

سوپاس كاك هامنۆ
هەروەها له خۆشت پیرۆز بێت و سەركەوتو بیت.

زۆر دەمێكە ناوت نابینم له ناوی بەشداربوان،ئەمه سوكه گلەییەكە.

بەهەر حاڵ خۆش حاڵ ‌ئەبین بەبەشداری كردنت.

برات شێرزاد

باشه ئەم بابەتەتان بۆ نوێ كردەوه؟ خەریكبوو لێم بشێوێ وامزانی ئێستا سەری ساڵە و كێرستمان منی لەبیركردووه.

كاك هامنۆ بەخێر بی‌تەوه
ساڵی تازه له تێكنۆلۆ جیای كورد پیرۆز بێت له هەمو لایێك
هیوا دارم لەساڵی دا‌هاتو دا بێ‌و‌چان بەتێكنۆ‌لۆ‌جی گە لەكەمان خزمەت كەین
بەو ئۆمێدهه ساڵی داهاتو لەتههواو بوارهه كانی كومپیوتێردا كوردی زیندو دانین

سەری ساڵی چی؟ هێشتا مانگ و نیوێكی ڕێكی ماوه.

ئەوه باسی چی ئەكەن ؟ توخوا بامنش بزانم كام ساڵی نوێ؟

هه ر به خوێندنه وه ئه هه واڵه ده ست به جێ چیم كڕیبو بردمه حه وشه و ده ستم كرد به ته قاندنی؛ ئه وه ی باش بوو زوو دراوسێكه م
ووتی ئه وه چیه ؟ ووتم ساڵی نوێت پێرۆز..... هێچی نه ووت ته نها ده ستی برد بۆ ناوچه وانم ووتی خۆ تات لێ نه هاتوه وه زعت باشه.
بۆم ده ر كه ووت به زیا ده شته كانم ته ‌قاند ئه ویش له چاوی كاك هه منۆی ده بینم .جا بۆ زانیاری دراوسێكه م دانیشتووو چینه ؛؛؛
ته نها ووتی شین شوو ئیتر تێگه یشتم كه به هه ڵه له وه زعه كه حاڵی بووم................................................................... .

ئه ری سه ری ساڵی قه مه ری هیجری؟ هه تاوی ؟چینی؟تامیلی؟ كام سه ری ساڵ..باتێبگه ین..

ئەرێ ئەبێت جیهان و دونیا هەڵنەگەڕابێتەوە .. من‌ لەبەر خوێندن ئاگادار نەبم ؟؟؟ تكایە ئەمە چی 2003ێكە ؟؟

ئێوه تازه پیرۆزبایی ساڵی 2003 دەكەن وا 2004 بەڕێوەیه، یان نهێنیەكی خۆتانه، خاوەنی ئەو هەمی نهێنیانه كاك بەردەقانیه.

هامنۆ به تۆزیك خوارخیچی فونۆتیكی‌ لێ زاراوەی زازا و هەورامیدا مانای "هاوین" دەدا! رەنگە‌ كاك هامنۆش لە ناوچەی هەزار گوڵەوە كەوتبێتە ڕێ و وتوویە تاكوو دەگەمە‌ ناوچەی هەورامان ساڵ دەگۆڕدرێ، بەڵام سەیر لەوەدایه كە ساڵەكەی لە جێگای بەرەو پێش بچێ و ببێ بە 2004 ، دە مانگ بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە.
لە گەڵ رێزم دا
حامید

به رێزانم سلاو تكایه كاك به رده قانی ئه مه له كوێ وه هات ..........تكایه له رابردوو په شیمانمان مه كه نه وه من ئه مه م سالی پار نوسیوه 2003 بۆ ئێستا ئه مخه نه به ر لێ شاوی ره همه ت..-----...........وه ك هامید --------------- بروا بكه ئه وه پیرۆز بای سالی پار بوه بۆ ئێستا نۆره ی گرتوه بی خوێنه وه...

‌به رێزان راست ئه كات كاتێك 2003 ئه كه یته وه له ژێر ناوه كه ی نوسراوه 3.1.2003 باشه بۆ ته علیق بده ین بۆ راست كه ره وه نه بین سه رفرازبن

هههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههههه

بەخوا خەتای كاك شێرزاد بوو، وەڵامی بابەتێكی داوەتەوه، یان سڵاوی بۆ كاك هامنۆ ناردووه، كه 10 مانگ پێش ئێستا نووسراوه.

منیش پیرۆزبای ساڵی تازەتان لێ ئەكەم. هەرچەندیشە زۆری ماوه بەڵام قەی ناكە دەی ،پیاو زوو باسی مەوزوعەكە بكات باشترە وەك لەو دوای بیری بچێتەوە! هەر لێرەشەوە پیرۆزبایەکی گەرم لە سەرجەم گەلی كوردستان ئەكەم بە بۆنەی لەدایك بوونی دایكی وەتەن 'عێراق و حەبیب'... ..یەك دەقە، بەقورعان ڕەقەمەكەی خەڵەتە.... ببورن!

سڵاو هاورێیان

داوای لێ بوردن له كاك هامنۆی خۆشەویست ئەكەم هیوادارم دڵگیر نەبێ بەڵام با پێتان بڵێم ئەم بابەتەم له بابەته تازەكانا خوێندەوه چونكه من ڕۆژ‌ به ڕۆژ پەیامه تازەكان ئەخوێنمەوه ئیتر ئیشم چیه به بابەته كۆنەكان كه هەمویم خوێندۆتەوه له كاتی خۆیا .هەڵبەته برادەرێك پێش من وەڵامی یابۆوه و پیرۆزبایی ساڵی تازەشی كردبو،بەڵام ئەمرۆ كه هاتمه سەر خوێندنەوەی جارێكی تر سەیر ئەكەم ئەو برادەرەی لێ نەماوەو وەڵامەكەشی سڕدراوەتەوه به قودرەتی قادر ئیتر چۆن نازانم!!!!!

دوای ئەوەش دیاره بابەتەكەم بە پەله خوێندۆتەوه كه وا لێی تێگەیشتبوم كه پیرۆزبایی ساڵی تازەی خوێندن ئەكات.( وشەی خوینەران به خوێندكاران تێگەیشتبوم).دیاره لەمەیانا كەم تەرخەمی بەند‌ەی موخلیستانی تیایه ،بەڵام ویستومه هەواڵی كاكه هامنۆ بپرسم و هیچی تر.

هیوادارم كاكه هامنۆ لێمان نەڕەنجێ و دڵی چاك بێتەوه

براتان شێرزاد