http://user.tninet.se چیبكەم
سلاوو خۆشەویستی!
ئازیزان تكایه پێم بڵێن چۆن ئەتوانم بچمه ناو ئەم سایتە و گۆڕانكاری تێدا بكەم.
ئەو بەرنامانەی بۆ ئەم مەبەسته بەكاردێن، كامانەن. ئادرسەكانم بۆ بنووسن.
سەربەست
باوەڕبكه، سوێدی هەر بەقەد ژاپۆنی دەزانم.
من دەزانم!
بۆ ئەوەی لەم سەرڤرەدا شتەكانت دابنێی چەند ڕێگا هەیە، بەڵام خراپی یەكی ئەمانە ئەوەیە كە ناتوانی تەنانەت ئێمالیەكانی خۆشت لە ئاوتولۆك ئیكسپرێسەكەتەوە ببینی، ئەگەریش بە هەزار شەڕ و هەرا بتوانی ئەو كارە بكەی ناتوانی ئێمال لەو ئادرەسەوە بنێری. بەڵام بۆ ئاپداتی شتەكانت دەبێ بە ڕێگای FTPوە ئەم كارە بكەی FTPی ئەوانیش FTP.teninet.se یە ئینجا ناو و وشەی نەهێنیەكەی خۆت دەنووسی و دەتوانی فایلەكانت بنێریتە نێو سەرڤەرەكەی ئەوانەوە. سەركەوتوو بی.
حامید
برا لە بیرم چوو بڵێم كە ناونیشانی ئەم شیركەتەی تۆ ئەم ماڵپەڕەت لێ كرێ كردوون ئەمەیە http://www.telenordia.se بۆ خۆیان شتەكانیان روون كردوەتەوە، دنا دەتوانی لەگەڵ قسە بكەی یان بە ئێمایلدا دەتوانی لێیان بپرسی. ئەو كاغەزانەش بۆیان ناردووی، (ئەوەی كە كۆد و ناوەكەتی لێ نووسراوە) تەلەفۆنێكی پێوەیە كە وڵامی پرسیارەكانت دەدەنەوە.