تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ کۆدکردن

kurditgroup script

Kurditgroup_Anon

Kurditgroup_Anon

بڵاوکراوەتەوە

2006/08/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔9۔ )

بەڕێزان من (kurditgroup.js) بەکارهێناوە بۆ دروستکردنی پەیجێک بەڵام ئەم دوو کێشەیەم بۆ دروست بووە. زۆر سوپاستان دەکەم ئەگەر یارمەتیم بدەن‌.
1. کاتێک بەکوردی دەنووسم دەمەوێت بتوانم بەئینگلیزیش لەهەمان (textarea) دا بنووسم. بەڵام زمانەکە ناگۆڕێت بۆ ئینگلیزی
2. پیتی بزوێن(ە) بەهیچ جۆرێک نانووسێت.


زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان
بزوێن بە پیتی e دەنووسێت.
بەڵێ بەڵام کاتێک کلیلی e دادەگرم هیچ نانووسێت وە cursor رەکەش لەشوێنی خۆی ناجوڵێت.



زۆر سوپاس بۆ هاوکاریت.
بەڕێزان کەس وەڵامی ئەم پرسیارەی لانەبوو ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سڵاو،
كاك سوارە مەگەر بەردەقانی ڕێنوماییت بكات كە نووسەری كۆدەكەیە.

تاكوو ئەو كاتەش ئەم دوو نەخشەیە بسڕەوە لە لاپەرەی جاڤا سكریپتەكەدا:
PressKey
KKeyPress
ئیدی دەتوانیت بیکەیت بە ئینگلیزی و بزوێنیش بنووسیت و جووتەش ناکات
:)
کارەکانت باشتر دەبن، بەڵام هەڵە لە لاپەڕەکەدا دروست دەبێت..
کاک کاوە ئەگەر ئەو دوو نەخسە لابەرم بە هیچ جۆرێک کوردی نانوسێت. تاقیم کردەوە هیچ ئەنجامی نەبوو.
باشە بزوێن بە پیتی H بنوسە بزانە چۆنە
ئەگەر بزوێن بەپیتی H بنووسم پیتی ‌پیتی (ه) دەردەچێت ئەمەش بانێت چونکە ئەگەر بنووسیت (ئەو) بۆ نموونە ئەوا (ئهو)دەردەچێت.
ئاخر بەڕێز شڕێک ئەبێ 2 جار پیتی ه دابگریت بەڵام جاری 2 هەمیان لەگەڵ شیفت واتە ئاوا دەرئەچێت (ئەو) ئەوە بە پیتی H نوسیومە هیچ پیتی E تیا بەکار نەهاتوە.
بەو شێوەی تۆ دەیڵێیت کاردەکات بەڵام ئەوە چارە سەرێکی کاتییە، چونکە ناتوانییت ئەوە بۆ هەموو بەکار‌ێنەرێک ڕوونبکەیتەوە، وەهەروەها بۆ نووسینی زۆر دەست نادات.


زۆر سوپاس بۆ هاوکاریت


شرێک