HP compaq presario cq60 داناگیرسێت
دوای ڕێزوو سلاو!
لاپتۆپیک جۆری compaq CQ60 له‌کاتی داگیرساندا ته‌نها شاشه‌یه‌کی ڕه‌شه‌و هیچیتر! چرای پاوه‌ر داده‌گیرسێت ده‌نگی هارده‌که دێت به‌ڵام وه‌ک هه‌ست ده‌که‌م ماوس و ته‌خته کلیله‌که کارناکه‌ن چونکه چرای ماوسه‌که داناگیرسێت!
ئه‌و ڕێگایانه‌م کردوه به‌لام سوودی نه‌بوو!
۱- پاتریه‌که ده‌ربهێنم و په‌نجه بنێم به دوگمه‌ی ستارت بۆ ماوه‌ی ۱ خوله‌ک ئه‌وجا پاتری و کاره‌با بخه‌مه‌وه سه‌ری و دایبگیرسه‌نم.
۲- پاتریه بچوکه‌که ده‌ربکه‌م و دایبنێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی BIOS ڕیستارت بکه‌مه‌وه.
۳- به مۆنیته‌رێکی ترییه‌وه ببه‌ستم.
ئه‌و کێشه له‌و کاته‌وه درووستبوو کاتێ کراشیکر منیش ڕیستارتم کرده‌وه! ته‌مه‌نی ۱۳ مانگه مانگێک له‌مه‌وبه‌ر گه‌ره‌نتیه‌که ته‌واو بوو.
به‌روه‌خت سوپاس بۆ ئامۆژگاریه‌کانتان!
