تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەی کیبۆردی ئونیکورد لە ڤیستا

odysse

Odysse

بڵاوکراوەتەوە

2010/08/17

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔7۔ )

بەڕێزان سڵاو
تا ئێستا من کێشەم لەگەڵ کیبۆردی ئونیکورد نەبووە بەڵام دوو ڕۆژە کۆمپوتەرەکەم فۆرماتکردووە هەر لە بەشی داگرتن کیبۆردەکەم داگرت کێشەیەکم بۆ هاتۆتە پێش لە ۆرد پیتی بزوێن نالکێت بە پیتی پێشەوە بۆنمونە ئەگەر بنووسم ئەگەر ئاوا دەنووسێت (ئ ە گ ە ر)، بۆ ئاگاداری ئێستا بەو کیبۆردە دەنووسم واتە تەنها لە ۆرد ئەو کێشيم هەیە، ئایا چارە چییە؟
لەگەڵ ڕیزم بۆ هەموو لایەک
سەێرى ئەم بەستەرە بکە،
http://www.chawg.org/wiki/Chawg_Keyboard_Layouts
لە خوارەوە نوسراوە "چارەسەر لە XP" بە هیواى ئەوەى کێشەکەت چارەسەر بێت،
کاک ئامانج ده‌ست خۆش ئه‌وه‌م پێشتر خوێنده‌وه‌ هه‌روه‌ها کیبۆرده‌که‌شم ئینستال کرد به‌ڵام ئینستال نه‌بوو لای من بۆیه‌ وازم هێناو جارێکی تر ئه‌وه‌ی ئێره‌م ئینستال کرده‌وه‌، کێشه‌ی من ته‌نها له‌ ئۆفیس ۆرده‌ بزوێن نالکێت به‌ پیتی پێشه‌وه‌، ئه‌گینا ئینستال بووه‌و له‌ ئینته‌رنێت به‌ چاکی ده‌نووسێت، ئێستا کێشه‌يیه‌کی ترم بۆ هاتۆته‌ پێش ناتوانم گورزه‌ی فۆنته‌کان کۆپی بکه‌مه‌ ناو فۆنته‌کان، ئایا چ ڕێگه‌یه‌ک هه‌یه‌ بۆ ئینستال کردنی گورزه‌ی فۆنته‌کان بۆ ڤیستا 32 بیت سوپاس بۆ هاوکاریتان
سڵاو کێشەی بزوێنی لە وۆرد پەیوەندی بە کیبۆردی کوردئایتیەوە نییە ، دەتوانی پرۆگرامی http://download.openoffice.org/ زۆر بێ کێشەیە بۆ زمانی کوردی .
بۆ دامەزرادنی فۆنت ، هەر فۆنتێکت پێوسیتە ، کرتەی ڕاستی لەسەر بکەو install هەڵبژێرە ، ئیتر بێ کێشە دادەمەزرێت.
کاک زەندی سڵاو
سوپاس بۆ وەڵامەکەت، بەڵام من پێشتر هەر ئەم ویندۆزو ۆردەم هەبوو بێ کێشە کاری دەکرد، هەروەها بۆ گورزەی فۆنتەکان نزیکەی 40 فۆنتە بە وینڕار پەسێنراوە کاتێک دەیکەیتەوە تەنها فۆنتەکان دەردەکەون و بەڕاستیش شتێک نییە ناوی ئینستال بێت تەنها دەتوانیت ڕەشیان بکەیت و پاش لە فۆنت کۆپیان بکەیت ئەوە لای من دەڵێت هەڵە لە خوێندنەوەی فۆنتەکان هەیە
برای بەڕێز ، ویندۆزەکەت بەهۆی پرۆگرامێکەوە ، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە ، بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە چارەسەربکەیت .
یەک لە فۆنتەکان لە ڕارەکە دەربهێنەو کرتەی ڕاستی لەسەر بکەو Properties هەڵبژێرە ، دوای ئەوە ئەو پرۆگرامە بگۆڕە کە فۆنتەکە دەکاتەوە بیکەرە ئەوەی ویندۆز و Apply دوای Ok.
بەدڵنیاییەوە کێشەکەت چارەسەردەبێت.
گەر ڕوون نەبوو بەوێنە پیشانت دەدەم.
سەرکەوتوبن
دەستخۆش ئەوە چارەسەر بوو بەڵام هەر مەسەلەی ئۆفیسەکە چارەسەر نەبووە، تێناگەم بۆ بەتەنها لە ئۆفیس ئەم کێشە هەیە وا خەریکم ئۆفیسێکی نوێ دادەبەزێنم بزانم چۆن دەبێت
لەگەڵ ڕیزو سوپاس
بۆ کێشەی بزوێن زۆر جار وەڵام دراوەتەوە ، هەندیکیش گەڕام وەڵامێکی باشم نەدۆزییەوە ، گەر کاتت هەبوو بگەڕێی ، وەڵامت دەستدەکەوێت.هەربنوسە Word لەگەڕان وەکو ئەم بەستەرە http://kurditgroup.org/search/node/word ، ئیتر دەیان وەڵام دەدۆزیتەوە.

سەرکەوتوبن