تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

کێشەى نوسینی کوردیم هەیە تکایە یارمەتی

AbuNali

AbuNali

بڵاوکراوەتەوە

2010/06/29

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔4۔ )

سلاوتان لێبێت بەڕیزان،
من ویندۆزی حەوت م هەیە و چەندین جار کیبۆردی چاوگم دابەزاندوە لە لینکەکەی کاک زەندی ەوە بۆ ولاتانی عەرەبی بەلام دوای ئەوەى کیبۆردەکە ئەد ئەکەم و پریڤیو ئەکەم لەهەمان شوێنی ئەدکردنەکەدا کلیلەکانی بەتاڵن و لە سەر تاسک باڕیش ئەو زمانەی کوردیەکەم لەسەری ئەدکردوە دەرناکەوێت و چەندین جار هەنگاوەکانم دووبارە کردۆتەوە هەمان ئەنجامی هەیە،
بۆ زانیاریتان لەسەر چەندین کۆمپیوتەر ئەم کیبۆردەم بەکارهێناوە بەبێ هیچ کێشەیەک بە جیاوازی ویندۆزەکانیشەوە تەنها لەسەر ئەم لاپتۆپە ئەمکێشەم هەیە کە ویندۆزی حەوتى هۆمی لەسەرە.

Windows 7 64bit ە؟

ماندوو نه‌بن. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌بوو نالی وڵامی کاکه‌ زه‌ندی له‌سه‌ر جۆری سیستمه‌که‌ بداته‌وه، من ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ من له‌سه‌ر لاپتاپه‌که‌ی خۆم که‌ Windows 7 64bitه‌ و ویندۆوزی 7ی ئولتیمه‌یتی تێدایه‌ تاقیم کرده‌وه‌ هیچ کێشه‌یه‌کی نییه‌. سه‌رکه‌وتوو بن.

لە چاوگ ئەمەم بەرچاو کەوت:
http://www.chawg.org/meko/viewtopic.php?f=17&t=752

زۆر سوپاستان ئەکەم زۆر بەتایبەتی کاک ئاراس ، بەڵێ ویندۆزی ٧ ی ٦٤ بت بوو کیبۆردی تایبەت بە ٦٤ بت م داگرت کێشەم نەما.
دووبارە سوپاس بۆ هەموان.