تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ لینک ‌و پرۆگرام

لاتینی بۆ عەرەبی

amino

Amino

بڵاوکراوەتەوە

2004/12/23

دۆخی بوچوون

خوێندنەوە  ۔5۔ )

وا بگۆڕی دەقی لاتینی بۆ دەقی عەرەبییشم تەواو کرد.
ئەم بگۆڕە 3 ڕۆژی خایاند، واتا 6 ڕۆژ:)

زۆر سوپاسی کاک ئەمیر ئەکەم، بەڕاستی هیلاکم کرد لە گەڵ خۆمدا. زۆر یارمەتیمی دا لە بواری زمانەوانیدا.

لێرە ئەتوانن تاقی بکەنەوه.
http://www.zkurd.org/Amino

هەر هەڵەیەکتان بەرچاو کەوت، تکایە ئاگادارم بکەنەوه.

کاک Amino دەستەکانت خۆش. بەڕاستی پرۆگرامێکی بەکەلکە.

سڵاو

دەمەوێ زیادتر ئەو لایەنەڕوونبکەمەوە، کە بۆچ شارەزایانی زمان بەتایبەت پیتە لاتینییەکە بیریان بۆ ئەوە چووە کە شیوەزارەکانی زمانی کوردی زۆرن، هەر هەمووی وەک شیوەزاری سۆرانی نییە کە پیتی( ل، ڵ) یان (ر،ڕ) بە لاواز و قەڵەو هەیە یان بەکاردەهێنن، بۆیە پێشنیاری ئەوەیان نەکردووە کە بۆ قەڵەوەکەیان دوو (RR) بۆ لاوازەکەیان یەک(R)، دەبێت یەک (R) بۆ هەردوو پیتەکە بنووسرێت، خوێنەر خۆی لەکاتی گۆکردنیدا دەزانێ کام قەڵەوە و کەم ئەوی دییە....
هەربژین

کاک ئا.شوان،
سەرەتا نموونەیەکی ئاسان سەبارەت بە پیتی (ر) بە ئەلفوبێی عەرەبی کە زیاتر لە سۆرانیدا بە کار دەبرێت... ئێمە پیتی (ڕ)شمان هەیە، کەچی زۆر کەس وایان دەگوت و دەڵێن کە لە‌ سەرەتای وشەوە پێویست ناکات بەو شێوە بنووسرێت چونکە هیچ وشەیەکی کوردی بە (ر) دەست پێ ناکات! ڕاستە کە وشە نییە بە (ر) دەست پێ بکات، بەڵام ئایا بۆچی پیتی (ڕ) لە کوردیدا هەیە؟ خۆ ئەم پیتە (ڕ) بۆ ئەوە نییە کە تەنیا لە ناوەڕاست و کۆتایی وشە بە کار بهێنرێت. نەخێر، بمانەوێت و نەمانەوێت پیتی (ر) لە هەرکوێی وشە (سەرەتا، ناوەڕاست، کۆتایی) دا هات هەر بەو شێوە (لاواز) گۆ دەکرێت... (تەنانەت ئەگەر لە سەرەتای وشەیشەوە بێت، چونکە ئەم پیتە تەنیا بۆ گۆکردنی (ر) ی لاواز دانراوە)... کەواتە پیتی (ر) و (ڕ) لە کوردیدا دوو گۆکردن (بێژتن، تلفظ)ی لێکجیایان هەیە...

بۆیە کە لە ڕێنووسی لاتینیشدا بۆ کوردی پێویسته پیتی جیا بۆ پیتی سەربەخۆ دابنرێت... ئەمەش پیتەکانی (ر، ڕ، ح، ل، ڵ، هـ)ش دەگرێتەوە... بە ڕای من‌ کە تا ئێستاش بە ئەلفوبێی لاتینی چارەسەری لەمە (H, LL, L, HH, RR, R) باشترمان نییە بۆ ئەو پیتانە.

کاتی خۆی گۆڤارێک هەبوو بە ناوی "هیوا" کە ئەنستیتۆی کوردی لە پاریس دەری دەکرد بە زاراوەی کرمانجی ژووروو، لە جێی ئەو پیتانە سەرەوە هەندێ پیتی دانابوون بەم شێوانە:
ر=R
ڕ=R و ئەم نیشانەی لەسەر "^"
ح=H و خاڵێک لە ژێری "."
ل=L
ڵ=L و ئەم نیشانەی لەسەر"^"
هـ=H
وەک ئاشکرایە کە نووسینی هاوتا لاتینییەکانی پیتەکانی "ح، ڕ، ڵ" بەو تەختەکلیلانەی کە تا ئێستاش هەن کارێکی گرانە و بگرە هەر نانووسرێن. کەواتە بۆ بگۆڕێکی وەک ئەوەی سەرەوە "لاتینی بۆ عەرەبی" پێویستمان بە پیتگە‌لێکە کە بنووسرێن بەو تەختەکلیلانەی کە ئێستا لەبەردەستدان. خۆ ئەگەر مەسەلە زەوقی خوێنەر بێت ئەوا لەمێژە کە خوێنەری کورد بە دوو (L) بۆ دەربڕینی پیتی (ڵ) ئاشنایە و واش دەنووسێت...

کاک ئا.شوان،
یان سەبارەت بەو پیتانەی سەرەوە‌ دەڵێی: "...تا ڕادەیەکی زۆر ئەو کێشانە یەک لابۆتەوە لای بنووسانی کوردی پیتی لاتینی"... مەبەست لەو کارەی ئێمە ئەوە نییە ئێمەش هەمان شتی بنووسانی کوردی پیتی لاتینی (بە هەڵە) لەسەری ڕاهاتوون دووبارە بکەینەوە... بەڵکوو بۆ ئەوە بووە کە لەو "هەڵانەیان" بێداریان بکەینەوە.

ئەگەر باش لە دەق و پەیڤ و ئاخاوتنە‌ کوردییەکانی کرمانجی سەروو ڕابمێنین ئەوا بۆمان دەردەکەوێت کە لە کرمانجی سەروودا زەحمەتە کە پیتەکانی (ڕ، ڵ، ح) گۆ بکەن و هەر گۆشی ناکەن. لەبەرئەوەی‌ کە ئەوان واتە کوردەکانی باکوور ئەم پیتانەیان نییە تا بە لاتینی پیتی بۆ دابنێن... بەڵام کوردی باشوور و ڕۆژهەڵات کە زاراوە (لهجه) یان سۆرانییە ئەو پیتانەیان‌ هەیە و پێویستییان بە پیتی سەربەخۆیە لە ئەلفوبێی لاتینیشدا.

لە کۆتاییدا سوپاس بۆ تێبینییەکانتان... هیوادارم بەردەوام بن لێیان!

دستخۆش کاک ئەمینۆ، سڵاو کاک شوان،
خۆ ئەگەر بەم شێوەیەش نەبێت، سەیری ئەم دوو وشەیە بکە:
bere
bere
ئەوەی یەکەمیان بەرەیە و ئەوی تریان بەڕەیە. ئەگەر ئەوەی دووەمیان بە دوو rr نەنووسرێت، باوەڕناکەم پرۆگرامێک هەبێت لە جیهان لەیەکیان دەربکات.
هەرچەندە من باوەڕم بەوە نییە هەموو دەنگێکی زمان بکرێت بە پیت، ئەم ڕۆژانە بۆتە مۆدە و ئەلف و بێی کوردی لە 48 پیت لایداوە، زۆری نەماوە بگاتە simplified chinees، بەڵام ئەگەر واش نەکەیت، زۆر زەحمەتە ڕۆژێک لە ڕۆژان وەرگێڕیک بۆ ئەلف و بێی سۆرانی و لاتینی درووست بکرێت.
خۆ باسی وەرگێڕ لە سۆرانی بۆ لاتینی هەر مەکە.

دەستەکانت خۆش بن کاک ئەمینۆ،
زۆر ببوره کە لەبەر بێ کاتی نەمتوانی سێتئەپەکەی ڕێک بخەم.

سەرکەوتوو بیت،
ئاراس