دوو پیت و یەک پرسیار!
سڵاو هاوڕێیان،
لە پرسێارێکی پێشوودا سەبارەت بە یونیکۆد بە ناو نیشانی یونیکۆد و دوو پیت
لێرە http://www.kurditgroup.org/phorum5/read.php?1,18375 هەندێک
بیروڕا تاووتوێ کران، بۆ وەڵامەکان زۆر سوپاسگوزار بووم.
پاش ئەوەی هاوڕێان وتیان با ڕێی ڕاست بگرین (06d5)، بۆ تاقیکردنەوە
هەواڵێکم لە لینوکسەوە نووسی، بۆ نەگبەتییەکەی شەوی چوارشەممەش بوو
ئەو شەوەیە کە زانستپەروەران بۆ فەرهەنگی ئایتی کۆدەبنەوە. سەرتان نەیەشێنم وەک تیر پەیامم بۆ ئەهات لەوانەوە کە دەیانگووت هەواڵەکەت بزوێنەکەی فڕیوە و ئەوانی دی کە دەیانگووت پچڕاوە، ئەمە جگە لە پەیامەکانی ئێرە.
خۆ میللەت کەسی (Uniscribe Unicode script processor)ی نوێ نەکردۆتەوە، دەزانم زۆریش وای زانیوە کە کێشەکە تاکە کەسییە، بۆیە هیچی نەگووتوه!
چی بێ لە ئێوە نهێنی ڕۆشتم (چاکم کردەوە)، لە دڵی خۆمدا گووتم؛
شتەکە لە ویندۆزدا لەوە گەورەترە ئاوا بە ئاسانی بیبڕێنینەوە!
پاشان خۆزگە...
کە لە لینوکسەوە هەواڵ دەنووسی ویندۆز بزوێنەکەی وەلا نەنایە :-)
کاتێکی خۆش

