بابەتەکەی کاک هەردەوان لەسەر...
من لە زوەوە بابەت نانوسم لێرە بەڵام بە هەموو شێوەیەک ماندوو بونی ئێرەم لا عەزیز و خۆشەویستەو دڵم ژان ئەکا کە هەندێک بە شێوازێک باسی بکەن!
کاکە هەردەوان ناوی کوردئایتیگروپ ئاوا ئەهێنێت "هەندێک کەس لەدەرەوەی وڵات خۆیان ناو ناوە 'کوردئای تی گروپ'"، بۆچی کاکە وا ئەزانی هەرچی داهێنانە لە ناوەوەی وڵات ئەکرێت؟
بابەتەکەی لە کوردستان نێت داناوە لێرە:http://www.kurdistannet.net/12-2006/5-12/chon.pdf
بەڕاستی من دڵم ژانی کرد بۆچی ئەبێ ڕێکلام بۆ سیفۆر لەسەر چەکوشکاری کوردئایتیگروپ بێت؟ ئەنجا کاکە هەردەوان تۆ پێت باشە ئێمە لە عەرەب گیان نزیک کەیتەوە دوای ئەنفال و هەڵەبجەکەی من؟
