چاو جێگای مشکی کۆمپیۆتەر دەگرێتەوە: ئیمڕۆ لە رۆژنامەی ئافتۆن بلادێتی سوید دا بابەتێکی زۆر سرنج راکێشم دیت و پێم خۆش بوو کە ئێوەی بەڕێزیش سەیری بکەن بۆ ئەوە بزانن کە تکنۆلۆژیا تا کوێ پێشکەوتووە. لەم لینکەی خوارەوەدا باس لەوە دەکرێ کە چۆن چاو لە جێگای دەست بەکار دێ. ئەم سیستمە یارمەتی ئەو کەسانە دەدا کە دەستیان لە دەست داوە و یان بە تەواوی یکەم ئەندامن و تەنیا چاویان کار دەکا. ئەو کەسانە دەتوانن تەنیا بە ئیشارە کردنی چاویان کرتە بکەن و ئیتر پێویستیان بە بەکار هێنانی مشک نیە. هەر وەها بەڕێوەبەرانی ئەم کومپانیایە کە ئەم بەرهەمە نوێیه خوڵقاندووە، باس لەوە دەکەن کە بۆ گەمە کردنیش کەسانی کەم ئەندامیش دەتوانن بە بێ هیچ جیاوازییەک وەک کەسانی دیکه خۆیان سەرگەرم بکەن. شایانی باسی کە نرخی ئەم بەرهەمە 10 هەزار یۆرۆیە. زانیاری زیاتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه له YouTube
ده‌توانن جاری ١٠ ڤیدیۆ کلیپ وهه‌ریه‌که‌یان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه‌ن له YouTube به وێبگه‌ڕه‌کانتان ، پێشتر به بێ پرۆگرامی "یوتوب" ئه‌وکاره ناکرا.
|
| |
|