ویكیپیدیا( Wikipedia) لەسەر سیدی.: هــــەواڵنێر زەنـــــدی
ویكیپیدیا وەشانێكی دەرهێڵی ( Offline) دروستكردووە لەسەر سیدی بۆئەو كەسانەی هێڵێ ئەنتەرنێتی هەمیشەییان نیە یاخود سنوردارە.
نزیكەی ٢٠٠٠ بابەتی هەمەجۆر لەسەر ئەو سیدیە تۆماركراوەو ، لەو بابەتانە هەڵبژێراون كەژمارەیان ١،٧ میلۆن دەبێت بەزمانی ئینگلیزی كە خەڵكان بەخواستی خۆیان ناردویانە بۆ ویكیپیدیالەدوای ساڵی ٢٠٠١ وه. بابەتەكانیش ئەدەبی و جوگرافی و مێژووی كۆن و هەندێ بابەتی جۆراوجۆری ترن.
مەبەستێكی تر لەدروستكردنی ئەم وەشانە لەسەر سیدی بۆ ئەو خوێندنگایانەی كەهێلی ئەنتەرنێتیان نیە یاخود بۆئەو خۆێندكارانەی لەكاتی گەشت وگوزاردا پێویستیان پێ یە دەتوانن سودی لێ وەربگرن.بێگومان تولئامرازێكی باشەو زانیاری بەسوودی تێدایە بۆ ئەو كەسانەی بیانەوێت سودی لێ وەربگرن.
" Martin A. Walker" لەویكیپیدیا دەڵێت جۆری (quality) وەشانی سەرسیدیەكە هیچی كەمتر نیە لەوەی سەرهێڵ ( online).
مەبەستێكی تریش لەم سیدیە لەبەرئەوەیە كەئەو جێگاو بەكارهێنەرانەی دیڤیدی سوتێنەریان نیە بتوانن سودی لێ ببینن.
ئەم سیدیە نرخەكەی ١٤ دۆلای ئەمریكی یە وە لەسیستەمی ٩٨ ی ویندۆس بەدواوە وە پشتگیری OS ی ماك و لینوكس دەكات.
سەرچاوه