یوتوب (You Tube) بە 1 میلیارد دولار جەریمە دەکری: یوتوب بە بێ مۆڵەت وەرگرتن 160000 فیلمی ڤییاکام پیشان دەدا
خاوەنی ئم تی ڤی واتە ڤییاکام (Viacom) شکاتی لە ماڵپەڕی ڤیدیۆیی یوتوب کردووە و داوای یەک میلیارد دولاری لێ دەکا.
بە پێی ئەو سکاڵایە، ماڵپەڕی ناوبراو بە بێ مۆڵەت ئەو هەموو فیلمانە بڵاو دەکاتەوە. ڤییاکام(Viacom) بێجگە لە ئم تی ڤی، خاوەنی Comedy Central, VH1 och Nickelodeon ە و فیلمی هەموو ئەمانەش لە سەر ماڵپەڕی ناوبراو بڵاو دەکرێنەوە.
لە راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانیدا فییاکام (Viacom) رایگەیاندووە کە ماڵپەڕی یوتوب (You Tube) و خاوەنەکانی، ڤییاکام و هەموو کاناڵەکانی سەر بەویان دۆشیوە و بە تەواوی چۆڕاندوویانەتەو و هەرچێکێکان هەبووە لە سەر بە بێ مۆڵەت لە سەر ئینتەرنێتیان داناوە.
سەرچاوه