تێرۆرستەکان ویستیان ئینتەرنیت دابخەن: سکاتلاند یارد (Scotland Yard) پەردەی لەسەر هێرشێک هەڵداوەتەوە کە چەندین کەسی تێدا گیراوه.
لەو هێرشەدا ئاماج لەکار خستنی بەشێکی گەورەی ئینتەرنێت بووە له وڵاتی بریتانیا.
ساندەی تایمز (Sunday Times) لەم پێوەندیەدا دەنووسێ: " ئەو کەرەستانە کەوتوونەتە دەست، ئەوە دەسەلمێنن کە ویستوویانه بەری هەموو زانیارییەک بگرن کە لە رێگای ئینتەرنێتەوە لە وڵاتی بریتانیاوه هاتووچۆ دەکەن."
ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشه "تەلەهاوس ئوروپا " له "داکلاندس"ی لەندەن بووە کە کومپانیایەکە لە لایەن گەورەترین وێب هوتلی ئوروپاوە بەکرێ گیراوه.
پانتاییەکی 13 هەزار میتری چوارگۆشه لە بینایەکی "داکلاندس" (Docklands) دا هەزاران راژەکار دانراون کە سرڤیسی ئینتەرنێت بە مشەریەکی یەکجار زۆر دەدن.
سەرچاوه