SnoopStick باشترین سیخوڕی دەكات.: هـــــەواڵنێر زەنــــدی
SnoopStick باشترین سیخوڕی دەكات.
SnoopStick فلاش میمۆریەكی بچوكە كەدەتوانیت سیخوڕی هەركۆمپیوتەرێك یا بەكارهێنەرێكی پێ بكەیت بەبێ ئەوەی خۆی یا ئەنتی ڤایرۆسەكەی هەستی پێ بكات كەلەكۆمپیوتەركەیدا دامەزراوە.
ئەم ئامێرە بچوكە ژمارەیەك پرۆگرامی لەگەڵ دایە كەدەتوانرێت بەماوەی ٦٠ چركه دابمەزرێنرێت بەهۆی USB یەكەوە دەبەسترێت بەكۆمپیوتەرەوەو دوای ئەوە بەشێوەیەكی شاراوە لەناو كۆمپیوتەرەكەدا دەمێنێتەوەو نزیكەی هەموو زانیاریەكت بۆ كۆدەكاتەوە كەئەو بەكارهێنەرە پێی هەستاوە.
دەتوانی لەكۆمپیوتەرەكەی خۆتەوه زانیاری تەواو لەسەر كۆمپیوتەرێكی تر یا بەكارهێنەرێكی وەربگریت لەهەمان كاتددا كەئەو بەكارهینەرە پێی هەڵدەستێت ، جگەلەوەش گەر بەكارهێنەر سەردانی ماڵپەڕیك بكات تۆ دەتوانی لەهەمان كاتددا ئاگاداری بكەیتەوه یان هێلێ ئنتەرنێتەكەی ببڕیت تەنانەت هەرچی Port ێكت دەوێت لێی دابخەیت.
هەروەها دەتوانی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەریێكی تری پێ بكەیت و لای خۆتەوە بەكاریبهێنیت بەمەرجێك پرۆگرامەكەت دامەزراندبێت. باوكان و دایكان دەتوانن سوود لەم ئامرازە بچوكە وەربگرن بۆ سانسۆر خستنە سەر منداڵەكانیان.
شایانی باسە دەتوانرێت لەماڵپەڕەكەیان بكڕرێت و نرخكەی $ 59.95 دۆلارە وە لە ویندۆسی 2000, XP, 2003, وە Vista دا كاردەكات
سەرچاوه