"Jens of Sweden" دەدرێ بە بەندیخانە: بۆ زانیاری ئەو کەسانەی که ئەم کومپانیایە ناناسن. کومپانیای ناوداری سویدی "Mp3-bolaget Jens of Sweden" لە لایەن "یەنس نیلاندیر" (Jens Nylander)ەە دامەزرا و لە ماەیەکی کورتدا بە هۆی ئەو ئم پی 3یانەی کە دیهێنا و لە وڵاتی سوید دیفرۆشتن، زۆر دەوڵەمەند بوو. بە جۆرێک کە ئێستا ئیتر ئەوانەی کاری ئیلکترونیک و بەتایبەتی کاری دەنگ و جۆرەکانی دەنگ دەکەن ناوێکی زۆر ناسراە.
ئیمڕۆ لە رۆژنامەی ئافتونبلادیتدا نووسراوە کە لەبەر ئەوە ناوبراو لە ماوەیەکی درێژدا بۆ ئەوەی زانیاری هەڵەی داوە بە دەوڵەت بۆ ئەوە گومریک نەدا و لەو رێگایەوە تاکوو ئێستا نیو میلیۆن کرۆنی دەست کەوتووه. ئەگەر "یەنس نیلاندیر" (Jens Nylander) لە دادگادا حوکم بدرێ ئەوا لە نێوان شەش مانگ تاکوو 6 ساڵ بەندیخانەی بە سەردا دەسەپێ..
بۆ خۆی لە سەر ئەم بڕیارە دەڵی:" هەموو رووداوەکە لە سەر یەک هەڵه بووە.
سەرچاوه