ماڵپەڕی ماتەماتیک: دەورەی خۆڕای ماتەماتیک لە سەر ئینتەرنێت
هاوکارییەکی نێونەتەوەیی ماتەماتیک لە کۆڕێکدا لە شاری ستۆکهۆڵمی پێتەختی وڵاتی سوید کە لەوێدا 1600 مامۆستای ماتەماتیک بەشدار بوون، بە شێوەیەکی فەرمی رایانگەیاند کە خولێکی فێربوونی خۆڕایی ماتەماتیک بە شەش زمان لە سەر ئینتەرنێت کراوەتەوە.
شایانی باسە کە بەڕێوەبەرانی شاری ستوکهۆڵم لە ساڵی 2004ی زاینییەوە لە هەوڵی ئەوەدان کە بە شێوەیەکی گونجاو زانیاری ماتەماتیکی دانیشتوان بەرنە سەرەوە. رۆژنامەی (داگینس نیهێتەر) گەورەترین رۆژنامەی سوید نووسیوە که:" یەک لە دووی ئەو قوتابیانەی کە لە دەرەوەی سوید لە دایکبوون، زانیاری سەرەتاییان لە ماتەماتیک دا نیە. بیر لەوە دەکەنەوە کە لە شارە گەورەکاندا لەو قوتابخانانەی کە قوتابیەکان لە گرووپی زۆر گەورەی لاجی پێک هاتوون، لە تەنیشت زمانی زگماکی خۆیانەوە مامۆستای ماتەماتیکیان بۆ دابنرێ و یان لە مامۆستای زمانی زگماکی بۆ ئەو کارە کەڵک وەربگیردرێ. "
بەداخەوە زمانی کوردی لە نێو ئەو شەش زمانانەی ماڵپەەکەیان پێ رازاوەتەوە، بەرچاو ناکەوێ، بەڵام عەرەبی و فارسی دوو لەو شەش زمانانەن. رەنگە هۆیەکەی ئەوە بێ کوردەکان ماتەماتیکیان بەهێز بێ!
matteweb
سەرچاوه