گروپی" Quantum Research Group" سکاڵای لە " Apple" کردووە.: " Quantum Research Group" سکاڵای لە " Apple" کردووە.
گروپی ناوبراو لەو باوەڕەدایە کە دەنگی کلیکی موزیک پلایەری ئاپل واتە " Ipod" لە سەر تکنیکەکەی ئەوان ساز کراوە، هەر بۆیە سكاڵای لێ کردووە.
گۆڤاری "ماک ڤۆرلد" (Macworld) لەم پێوەندیەدا دەنووسێ: گروپی Quantum Research Group لەو باوەڕەدان کە دەنگی کلیک کردنی موزیک پلایەری کومپانیای ئاپل "Ipod" هی ئەوانە و ئاپڵیش بە بێ مۆڵەت وەرگرتن بەکاری دێنێ."
دیارە کومپانیای ئاپڵیش ئەو بۆچوونەی ئەوانی بە درۆ خستووەتەوە و سکاڵایەکی دژی سكاڵاکەی ئەوان داوە بە دادگا.
دیارە ئەم سکاڵایە هی ساڵی 2005ە بەڵام تاکوو ئێستا لە نێو خەڵکدا ئاشکرا نەکراوە.
سەرچاوه