چەژنی قوربان: لەبەرئەوەی سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەوە، لە زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوا قەدەخەیە، گرووپێکی ئسلامی بە ناوی خزمەت بۆ بەرزڕاگرتنی ڕەوسێ موسڵمانان، ڕاژەیەکی نوێیان دامەزراندووە بۆ کڕین و سەربڕینی ئاژەڵ لە ڕێگای ئنتەرنێتەوە.
ئەو کەسەی ئاژەڵەکەی بۆ سەردەبڕن دەتوانێت لە ڕێگای وێبکامەوە سەیری پرۆسەی سەربڕین و دابەشکردنی گۆشت بەسەر ماڵان بکات. هەر وێبکامێکیش یەک دانە ژمارە ئایپی تایبەت بە خۆی دەسنیشانکراوە و هێڵەکانیش زۆر خێران. شایانی باسە نرخی مەڕ 51 دۆلارە و مانگاش 450 دۆلارێک دەبێت.
بەپێی هەندێک زانای ئسلامی، گرووپی خزمەت بۆ بەرزڕاگرتنی ڕەوشی موسڵمانان، قازانج وەردەگرێت و ئەمەش بەپێی شەریعەت حەرامە. ئەگەر گرووپەکەش داوای قازانج نەکات، ئەوا هەر کڕینوفرۆشتنێک لە ڕێگای کرێدیتکارتەوە ئۆتۆماتیک قازانجی دێته سەر.