هەڵەی پاراستنی كۆمپیوتەرەكەت بدۆزەرەوە بە ١ خولەك.: هەواڵنێـــر زەنـــدی
ئەگەر یەك خولەك كاتت هەیە دەتوانی كەموكوڕیەكانی پاراستنی كۆمپیوتەرەكت بدۆزیتەوەو چارەسەریان بكەیت به شێوكی خێرا.
كۆمپانایی پاراستنی دانیماركی " Secunia " بەناوبانگە بەدۆزینەوەی كێشەكانی پاراستنی ویندۆس بەشێوەیەكی خێرا ، ئەم كۆمپانیایە هەستاوە بەدروستكردنی خزمەتگوزاریەكی خۆڕایی كە دەگەڕێت بەناو كۆمپیوترداو ، بەماوەیەكی كەم هەرچی كەموكوڕی پاراستن و نوێكردنەوە هەبێت دەیدۆزێتەوە لە سیستەمی كارپێكردنی ویندۆس و زیاتر لە ٥٠ پرۆگرامی بەناوبانگ.
لەدوای تەواو بونی پرۆسەكە لیستەیەكت دەداتێ كەكام پرۆگرام پێویستی بە نویكردنەوە "Update" هەبێت ، لەگەڵ لینكی پێویست بۆ داگرتن و دامەزراندنی نوێكردنەوەكان.
ئەم ئامرازە لەلایەن كۆمپانیای ناوبراوەوە ڕۆژانە چەندان جار نوێ دەكرێتەوەو پێویست بەدامەزراندن ناكات ، پرۆسەكە هەموی وێبەگەڕ ئەنجامی دەدات ، بەڵام Internet Explorer بەكاربهێنرێت باشترە بۆ ئەنجامدانی ئەم دانی ئەم تاقیكردنەوەیە.
لینكی تاقی كردنەوە
http://secunia.com/software_inspector