كراكی ویندۆس ڤیستا ، ترووجانێكی دژواری لەگەڵدا دادەمزرێت: هەواڵنێـــر زەنـــدی
كراكی ویندۆس ڤیستا ، ترووجانێكی دژواری لەگەڵدا دادەمزرێت.
دوای تێپەڕبونی یەك هەفتە بەسەر بڵاوبونەوەی سیستەمی بەناوبانگی Vista كە مایكرۆسفت وەك سیستەمێكی ئەنتی پیرات باسی لێوەدەكات ، هاككەرەكان ئەم سیستەمەشیان كراكك كرد.
هاككەرەكان فایلێكی كراككیان دروست كردووە بەناوی Windows Vista All version activation 26.11.2006 exe ئەم فایلە ترووجانیك بەناوی «Trojan-PSW.Win32.LdPinch.aze» لەگەڵ خۆی دادەمزرێنێت كە هەمو ئەنتی ڤایرۆسیك ناتوانێت بیدۆزێتەوە.
هەردوو ئەنتی ڤایرۆسی Norton وە Nod32 نەیانتوانیەوە بەرهەڵستی ئەم ترووجانە بكەن.
شایانی باس Nod32 یەكێكە لەباشترین ئەنتی ڤایرۆسەكانی سەردەم ، بەڵام نەیتوانیەوە ئەم ترووجانە بدۆزێتەوە.
كاری ئەم ترووجانە دزینی ووشەی تێپەڕبوون " Password" ە.
بەڵام لە ماڵپەڕی The Pirate Bay و هەندێ شوێنی تر ، هاككەرەكان كراكی Vista یان كردووە ، ئەمەش هەواڵێكی ناخۆشە بۆ مایكرۆسۆفت ، مایكرۆسۆفت نایەوێت هیچ لێدوانیك بدات لەوبارەیەوە.
سەرچاوه