ڕێکەوتی Microsoft Office 2007 دیاری کرا: دوای راگەیاندەی رێکەوتی جۆراوجۆر، لە کۆتاییدا بڕیاری درچوونی Microsoft Office 2007 Enterprise ئەم پرۆگرامە راگەیەندرا.
بڕیار وایە 30 مانگی نوامبەری 2006 پرۆگرامی ناوبراو بێتە بازاڕەوە. شایانی باسە ئەم پرۆگرامە لە چەندین جۆری سەرەتایی تا کۆتایی پێک هاتووە کە دەتوانین بەم جۆرانە دابەشیان بکەین:
1ـ Microsoft Office Basic 2007 بەشی سەرەتایی ئەم پرۆگرامەیە کە پێک هاتووە لە Excel, Outlook, Word و بە نرخێکی نزیکەی 100 دولار دەفرۆشرێ.
2ـ Microsoft Office Home and Student 2007 ئەمە جۆرێکی بنەماڵەیی ئەم پرۆگرامەیە و لە Excel, PowerPoint, Word, OneNote پێکهاتووە و نرخی نزکەی 149 دولارە.
3ـ Microsoft Office Standard 2007 یش جۆری ستانداردی ئەم پرۆگرامەیە کە بەشەکانی Excel, Outlook, PowerPoint, Word لە خۆ دەگرێ و نرخەکەی 399 دولارە.
4ـ Microsoft Office Small Business 2007 ئەمەش هەر وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێ بۆ کاروباری تجارەت دروست کراوە و لە Excel, Outlook, PowerPoint, Word, Publisher, Outlook with Business Contact Manager پێک هاتووە و نرخەکەشی 449 دولارە.
5ـ Microsoft Office Professional Plus 2007 بەشی "پلاس"یش، بەشی هەرە تەواوی پرۆگرامەکەیە کە لەExcel, Outlook, PowerPoint, Word, Access, Publisher, Outlook with Business Contact Manager پێک هاتووە و نرخەکەشی نزیکەی 550 دولارە.