مێمۆری كارتیش"Secure Digital Card" شاشەی بۆ دروست كرا.: هەواڵنێـــر زەنـــــدی
Info SD كەلەلایەن كۆمپانیایەكی تایوانی یەوە دروست كراوە ،یەكەم میمۆری كارتە كە شاشەی
بۆدروست كرابێت ، وە به هۆی ئەو شاشەیەوە دەتوانی ناو و قەبارەی كارتەكە بخوێنیتەوە كەچەندێك جێگەی ماوەو چەندی بەكارهاتووە.
بەشێوەیەك دروست كراوە كە ووزەی پێویست بۆ كارپێكردنی لەو ئامێرەوە وەربگرێت كە تێیدا بەكاردەهێنرێت وەك كامیرا و كۆمپیوتەر.
گرنگی ئەم كارتە لەو شاشەدایە ،چونكە گەر ژمارەیەك كارتمان هەبێت لەهەمان جۆر ئەوا بەهۆی ئەو شاشەیەوە زۆر بەئاسانی ئەو وێنانە دەبینیتەوە كە پێویستن بەبێ بەكارهێنانی هیچ ئامێریكی تر.
هەرچەند چەند مانگیكی ماوە بۆ كردنەوەی پێشانگای ئەلكترۆنی لە وولایەتی "Las Vegas" ی ئەمریكی لە ساڵی ٢٠٠٧ ، بەڵام ئەم بەرهەمە خەڵاتی خۆی دابین كردووە.
كۆمپانایەكە هیچ زانیاریەكی لە بارەی نرخ و قەبارەی كارتەكەوە باس نەكردووە ، بەڵام لەساڵی ٢٠٠٧ دەكەوێتەبازاڕەوە.
سەرچاوه