blue oshiba و یەكەم HD -DVD سوتێنەر بۆ لاپتۆپ لە جیهاندا.: هەواڵنێر>>> زەنــــدی
تاكو ئەمڕۆ كۆمپیوتەر بە HD -DVD وە ،تەنیا توانیویەتی كە HD -DVD لێ بدات لەگەڵ سوتاندنی DVD و CD ئاسایی ، بەڵام كۆمپانیای بەناوبانگی Toshiba توانیتی كە جۆرە لاپتۆپێك دروست بكات كە دیڤدی سوتێنەرەكەی بتوانێ HD - DVD بسوتێنێت.
ئەمەش یەكەم كۆمپانیایە لەجیهاندا كەبتوانێ ئەو كارە بەئەنجام بگەیەنێت.
لەڕاستیدا ئەم جۆرە HD - DVD سوتێنەرە ،خێرایەكەی باشی نابێت ، خێرایی HD - DVD لە 1x دەبێت وە بۆ DVD ئاسایی2x دەبێت وە بۆ CD دەگاتە 10x ، كە ئەمڕۆ ئەو خێرایی لە كۆمپیوتەرەكانی تردا دەگاتە 52x.
شایانی باسە ئەم لاپتۆپە نوێ یە لەم هەفتەیەدا لە پێشانگایەكی ووڵاتی یابان پیشان دەدرێت. بەڵام تا نزیكەی كۆتایی ساڵ ناكەوێتە بازاڕەوە.
سەرچاوه