Oracle نوێترین وەشاندنی Berkeley DB 4.5 بڵاودەكاتەوە.: دوای كڕینەوەی كۆمپانیای كۆدی كراوەی
sleepycat لەلایەن كۆمپانیای
Oracleوە. كۆمپانیای ناوبراو هەستا بەبڵاوكردنەوەی دوایەمین
وەشاندنی Berkeley DB 4.5. ئەم وەشاندنە وادەكات كەلەنوێبوونەوەدا هیچ كاتی داگرتنێك و تازەكردنەوەیەك نیشان بدات، واتا خۆكار نوێ دەبێتەوە. وە هەروەها مافی پاراستن و لەبەرگرتنەوەی هەروەكو خۆی دەمێنێتەوە لەپاڵیدا هەموو مافەكانی كۆمپانیای Oracle زیاد دەكات. شایەنی وتنە كە Berkeley DBیەكێكە لەهەرە نەرمەواڵا سەركەوتوەكانی
بنكەی دراوە كە زۆر زمانی پڕۆگرامكردن وەكو (C, C++, Java, Perl, Python, Tcl) زۆری تریش تیایدا بەرجەستەدەبن. گرنگی لەوەدایە كەتوانایەكی گەورەی هەیە لەپشتگیریكردنی هەزارەها Threadو خوێندنەوەیان، كە تاوەكو (٢٥٦تێرابایت )گەورەدەبێتەوە .
زانياری زياتر