كاتژمێری Bluetooth MBW-100 (دانشین).: نێردراوە لەلایەن زەندی
بەهۆی ئەم كاتژمێرەوە دەزانیت كەكێ تەلەفۆنی بۆ كردوویت
وە كەی نامەی ئەلكترۆنیت بۆ هاتووە.
كۆمپانیای Sony Ericsson لەكۆنفرانسیكی ڕۆژنامەگەریدا
نوسیویەتی كە ئەم كاتژمێرە نوێ یه
ڕاستیەكی تر دەدات بە مۆبایلەكانتان.
ئەم كاتژمێرە نوێ یە پشوویەك دەدات بە مۆبایلەكەت ،
لەژێر پانتایی كاتژمێرەكەوە بەهۆی شاشەیەكەوە دەزانیت
كەی نامەی ئەلكترۆنیت بۆ هاتووە یاخود كێ تەلەفۆنی بۆ كردویت.
گەر ئارەزووت لێ نەبو وەڵامی كەسێك بدەیتەوە
دەتوانی بەهۆی ئەو دوگمانەی تەنیشتی یەوە
پەیوەندیەكەی ببڕیت.تایبەتمەندیەكی تری هەلسوڕاندنی
موسیقای مۆبایلەكەت ، كاتێك ١٠٠م دووربكەویتەوە
لە مۆبایلەكەت ئاگادارت دەكاتەوە لەوەی كە شەپۆل نەماوە.
كاتژمێری MBW -100 یەكەم كاتژمێرە كە كۆمپانیای
Sony Ericsson بەهاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای دروستكردنی
كاتژمێری Fossil بەرهەمیان هێناوە.
شایانی باسە كاتژمێرەكە ئیستیلەو ژەنگی لێ نادات
وە كێشی ١٨٨ گرامەو پاتریەكەی بەشی هەفتەیەك دەكات.
وەلەگەڵ ئەم جۆرە مۆبایلانەدە دەگونجێت.
K610, K610i, K618, K790, K800, V630, W710, W850, Z610 ، Z710
MBW-100 لەم پایزەدا دەكەوێتە بازاڕەوه و نرخەكەشی ٣٠٠ یۆرۆ دەبێت.
سەرچاوه