Adobe لەگەڵ Symantec دژبە Windows Vista: بەپێێ دوایەمین ڕاپۆرتی
Wall Street Journals هاتوه، كە هەردوو كۆمپنایای بەناوبانگی
Adobe &
Symantecپێكەوە سكاڵایەكیان لەدژی پڕۆژەی
Windows Vistaی مایكرۆسۆفت بەرزكردۆتەوه لەلای كۆمسیۆنی باڵای یەكێتی ئەوروپا. ئەمەش بەبۆنەی ئەوەی كە مایكرۆسۆفت لەئامادەكاری دروستكردنی جۆرە پەڕگەیەكە وەكو
PDF و لەلایەن خودی خۆیشیەوە پشتگیری لێدەكرێت. وە هەرچی Symantecیشە لەسەر بوونی زۆری كوون و كەلەبەر لەنێو سیستەمەكەدا، كەئەمە ئارەزووی بەكارهێنەری سەروێب كەم دەكاتەوە، كەلەپاڵیدا كۆمپانیای پاراستنیش زەرەرمەند دەبێت. كۆمسیۆنی باڵای یەكێتی ئەوروپا پێشتر لەسەر كۆمەڵێك سكاڵای كۆمپانیای نەرمەواڵای دی، خستنەبازاڕی ئەم سیستەمە كارگێڕیەی پاشخست.
تێبینی ئەوە كراوە بەرە بەرە بەكارهێنەری ناوەندی و سەرەتایش خەریكە لە سیستەمی كارگێڕی ویندۆز دووردەكەونەوە بۆیە دەستی داوە بە لەبەرگرتنەوەی پڕۆژەی كۆمپانیای دی(هەرچەندە ئەم كارە كۆنیشە). جا بۆی ئەچێتە سەر؟!
زانياری زياتر