بینینی دز لەسەر ئینتەرنێت: چاوەدێریی ئینتەرنێت و دزی چارەڕەش
بە پێی هەواڵێك کە لە ماڵپەڕی بی بی سی دا بڵاو کراوەتەوە، پیاوێک بە هۆی کامێرا و کامپیۆتەرەکەیەوە لە ڕێگای دوورەوە سەیری دزەکانی کردووە کە چوونەتە نێو ماڵکەیەوە.
تاجرێکی سەرکەوتوو کە بۆ پشوو لە سپانیا رایدەبوارد، توانی بە هۆی موبایلەکەیەوە سەیری ئەو سێ دزە بکا کە چووبوونە ماڵەکەیەوە. یەکێک لەو سێ دزە هێندە دڵنیا بوو کە ماسکەکەی سەر دەموو چاویشی لابرد.
بەڵام ئەو ماڵە دزەکان چووبوونە ناوی ماڵێکی ئاسایی نەبوو و کاتێک دەنگی دزگیرەکە بەرز دەبێتەوە، موبایل تەلەفوونی خاوەنماڵەکەش زەنگ لێ دەدا. ماڵەکه ماڵێکی ئاسایی نیە لە ماڵی "بیگ برادرس" دەچێ. 15 کامێرای تێدا دانراوە و هەمووشیان بە ئینترنێتەوە گرێ دراون. هەر بۆیە هەموو جموجۆڵێک ئەو ماڵە لە سەر ئێنتەرنێت بڵاو دەبێتەوە و بێ گومان لە تەواوی جیهاندا دەتواندرێ ببینرێ. هەر بۆیە کاتێک موبایلی خاوەن ماڵەکە زەنگ لێدەدا، خاوەن ماڵەکە یەک راست گرێ دەدرێ بە ئینترنێتەوە و لەو ڕێگایەوە دەتوانێ راستەوخۆ سەیری کارەساتەکە بکا.
خاوەن ماڵەکە دەڵێ: "من باوەڕم بەوە نەبوو کە دەمبینی. دووان لە دزەکانم بینی کە چوونە قاتی خوارەوە، ئیتر بۆم دەرکەوت کە پێوەندیەکە راستە و چەند کەسێک لە ماڵەکەمدان."
کابرا لەگەڵ پۆلیس پێوەندی دەگرێ و پۆلیسیش دوای چەند خولەک دەچنە ماڵەکە و یەکێک لە دزەکان ڕادەکا و دووانەکەی دیکە کە لە قاتی سەرەوە خۆیان حەشار دابوو، دەگیردرێن...
لەو لینکەی خوارەوە دەتوانیی سەیری فیلمەکە بکەن.
نگهبان اينترنتی، دزدان بدشانس
سەرچاوه