OpenOffice جێگای لەق نابێت: وا بیركرابوەوە كەدوای وەشاندنی
Beta ی
MS Office 2007. هەنگاوێكی سەركەوتوانە دەنێت. ئەم پڕۆگرامه( MS Office)وەكو بەربڵاوە، ئاوها سەركەوتوو نییه. ئەمەش بەهۆی بوونی بەردەوامی كون و كەلەبەر لە بەرهەمەكانیدا و بەردەوام پێویستبوونی نوێكردنەوەی. ئەمەش كاتێك دێت كە پڕۆگرامێكی وەكو
OpenOffice كە لەژێر پڕۆگرامی
سەرچاوەكراوەكاندا سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە و لەزۆر شوێنی باڵاو دەزگای هەستیار و ورد بووە بە
نمونەیی. درێژەی ئەم تازەكاریانە دەگوێزینەوە بۆ وتەبێژی بەشی ئایتی
شاری ڤییەننا (پێتەر فلێگینگ) كە لەمیانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ ڕایگەیاند:
شارەوانی ڤییەننا هاوشانی شارەوانی
شاری میونشن لەساڵی ١٩٩٠ـوە نەرمەواڵای خۆڕایی بەكاردەبات بەسوودوەرگرتن لە(سەرچاوەی كراوە). وە لەساڵی ٢٠٠٠ـوە تەواو ئاستی بەكاربردن لەسەر ڕومێزی فەرمانبەرەكان و ڕاژەكارەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
ئەوەی شایەنی باسە
سەرچاوەی كراوە خەریكە تەنگ بەو پڕۆگرام و كۆدانە هەڵدەچنێت كە بەشێوەی كڕین و بەشداربوون كاردەكات. دیارە تەنها هۆی دەگەڕێتەوە بۆ ناجێگیری و ناچوستچنراوی سیستەمی كارگێڕی و بەرهەمەكانی كۆمپانیای(قۆرخكردن)ی دی كەلەسەر
ویندۆز كاردەكەن.
سەرچاوه