ڤیستای مایکرۆسۆفت چی پێشکەش ئەکات؟؟؟: مایکرۆسۆفت جێگای پاشەکەوت کردن (هاردیسک) لە ویندۆزی تازەدا، بە ئەندازەی 2 گیگابایت بەکارهێنەرانی ڤیستا پێشکەش ئەکات. Live Drive کە ناوی ئەم خزمەتە نوێ‌یەیە لە ویندۆزی ڤیستا، واته کاتێ ویندۆز کەوتەکار وەک هاردێکی نوێ لە ناو کۆمپیوتەرەکەدا زیاد ببێت، بەڵام ناوەرۆکی هاردەکە لە سەر تۆڕ (نێت) ئەبێت، بەمەرجێک بە ئینتەرنێتەوە گرێ درابیت، بەشێوەیەکی سادەتر هەموو ئەو فایل و فۆڵدەرانەی ناو کۆمپیوتەرەکەت لەسەر نێتیش پاشەکەوت ئەبن، واتە ئەگەر لە سەفەرێکی دور لەماڵ بیت ئەتوانی لە ناو کۆمپیوتەرەکەدا کار بکەیت، هەڵبەت ئەبێ بە پاسورد و یوزەر بچیتەناوەوە. شایانی باسە ئەگەر جێگای زیاترت بوێ ئەبێ پارەبدەیت بەڵام 2 گیگا خۆرایی‌یە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
نوێترین فیلم ببینه به‌خۆڕایی
له ماڵپه‌ڕی The pirate City دا ده‌توانن به خۆڕایی فیلمه نوێیه‌کان ببینن وه‌کوو Hancock,Iron Man,Mamma Mia,Kung Fu Panda و زۆریتر.
وه‌شــــانی تاقیگاری Ubuntu 8.10
له‌داهاتویه‌کی نزیکدا وه‌شانی ته‌واوی ئوبنتو بڵاو ده‌بێته‌وه ( Ubuntu 8.10) ئه‌گه‌ر توانای چاوه‌ڕیکردنت نییه ئه‌وه ده‌توانی ئه‌م وه‌شانه تاقیبکه‌یته‌وه.
Gimp 2.6 وه‌شانی نوێ
پرۆگرامێکی خۆڕایی وێنه‌یه وه‌ک فۆتۆشۆپ ، وه زۆر ده‌وڵمه‌نه‌ده به کرداری جوان " Function " و زۆر گۆڕانکاری چاکسازی له‌م وه‌شانه‌دا کراوه.
١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه له YouTube
ده‌توانن جاری ١٠ ڤیدیۆ کلیپ وهه‌ریه‌که‌یان به قه‌باره‌ی ١ گیگابایت ڤیدیۆ باربکه‌ن له YouTube به وێبگه‌ڕه‌کانتان ، پێشتر به بێ پرۆگرامی "یوتوب" ئه‌وکاره ناکرا.
|
| |
|