PinPoint چییە؟؟: پاش ئەو هەوڵە تیرۆرستیەی لە بریتانیا بۆ ڕفاندنی فرۆکەکان لە ڕێگەی تەقەمەنی شلەوە (شلەمەنی) درابوو
بەرپرسانی ئەمیکا بردنەژورەوەی هەموو جۆرە شلەمەنییەکیان قەدەغەکردوە بۆ ناو فرۆکە.
بەڵآم Guardian Technologies International ئەتوانێ ئەم کێشەیە لە ڕێگای پرۆگرامێکەوە کە ناوی PinPoint ـە چارەسەر بکات. ئەویش توانای ئەم پرۆگرامەیە بۆ جیاکردنەوەی ئەو مادانەی کە توانای تەقینەوەیان هەیە لە هەموو مادەکانی دیکە، ئەم پرۆگرامە لەسەر pc یەک کە بەستراوە بە دەزگایەکی وێنەگرتنەوە (X-ray) توانای ئاشکراکردنی هەموو ئەو تەقەمەنیانەی هەیە کە لەناو شتی کەشدا شارابنەوە.