WGA: Windows Genuine Advantage پرۆگرامێکە مایکرۆسۆفت بۆ کۆنترۆڵ کردنی کلیلی سی دی ویندۆز بەکاری دێنێ، تا بزانێ ویندۆزەکەت یاسایی یە یا کۆپی.
ئەگەر یاسایی نەبێ ئەوا ئاگادار ئەکرێیتەوەو ناتوانی زۆربەی تازەکردنەوەکانی (update) ویندۆز دابگریت. بەڵام ئەم پڕۆگرمە سەرکەوتنی تەوای بەدەست نەهێناوە و کێشەی دروست کردوە، ئەویش ئەوەیە کە ئەم پرۆگرامە لە شێوەی زەنگ لێدانی تەلەفۆندا مایکرۆسۆفت ئاگادار ئەکاتەوە کە گوایا ئەم سی دی کلیلە کۆپیە، لە کاتێکدا کە ویندۆزەکە یاسایی هەڵەکە لە جۆری بەکارهێنانی ویندۆزەکەدا یا هەر خۆی لە خۆیدا هەڵەیەکی تەکنیکیه.