مزگانی بۆ ئەوانەی ماکنتاش بەکار دێنن: لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا کەم رۆژنامە و گۆڤاری ئای تی هەیە کە باسی بەرهەمە نوێکەی کومپانیای "ئاپل"ی نەکردبێ و بابەت و تاقیکاریان لەسەر بڵاو نەکردبێتەوە. تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، ڕادەی فرۆشتن و دارایی "ئاپل" بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.
ئەم کەرەستە تکنیکییەی کومپانیای "ئاپل" ناوی "Boot Camp"ە و مرۆڤ بە داگرتنی ئەم نەرمەواڵەیە دەتوانێ سیستەمی ویندۆوسیش لە کومپیۆتەری ماکینتاشدا بەکار بێنێ.
کەرەستەکە بە خۆڕاییە و هەر بۆیە لە زۆر شێندا بۆ داگرتن دەست دەکەوێ.
ئەوانەی ئەم نەرمەواڵەیانە تاقی کردووەتەوە زۆر لێی ڕازین.
دیارە پێشتریش بە شیوەی دیکە دەگونجا سیستەمی ویندۆوس لەسەر ماک دابنرێ، بەڵام من لە سیستمە کۆنەکاندا تاقیم کردەوە بۆ ئەوە نەدەبوو حیسابی لەسەر بکرێ.
ماوەیەک کورت دوای بەڵاو کردنەوەی هەواڵی ئەم کەرەستە نوێیەی "ئاپل"، کمپانیای "Parallels
" ڕای گەیاند کە خەریکی تاقیکردنەوەی سیستەمێکە کە بتواندرێ هەر دوو سیستەمی ناوبراو بە جارێک لە سەر کومپیۆتەرێک دابمەرزێن و بەکار بهێندرێن.
شایانی باسە کە ئەم نەرمەواڵەیە هێشتا لە شێوەی بێتادایە.
داگرتنی نەرمەواڵە