باشترین دژەڤایرۆسی خۆڕایی: ئەوانەی دەیانهەوێ کومپیۆتەرەکانیان لە ڤایروس و جڕوجانەوەری وەک تورجان و کرم و هیتر پاک بکەنەوە و ناشیانهەوێ هیچ دراوێک لەم ڕێگایەدا خەرج بکەن، دەتوانن لە دژەڤایرۆسی خۆڕایی AVG Free Edition کەڵک وەربگرن. لە بنەڕەتدا کارکردی AVG Free Edition لە " Grisoft " دەچی کە لە لایەن چکەکانەوە ساز کراوە و بەخۆڕاییە.
شایانی باسە Virus Bulletin و Icsa Labs کە بەردەوام دژەڤایرۆسەکان تاقی دەکەنەوە، پلەیەکی بەرزی سەرکەوتنیان بۆ دژەڤایرۆسی ناوبراو داناوە.
ئەم دژەڤایرۆسە تاکوو ئێستا وەشانی 7.1 دەرچووە و ئەو کەسانە کە دەیانهەوە، دەتوانن لەو ناونیشانەی خوارەوە دایبەزێنن.
www.grisoft.com/doc/10/lng/us/tpl/tpl01
سەرچاوه